هه‌ولێر -KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی "بڕیاره ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی له چواره‌مین كۆڕبه‌ندی په‌روه‌رده‌یی كوردستان خرانه‌ڕوو، كاریان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئەوەی له‌داهاتوو جێبه‌جێ بكرێن."
ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تیشك ده‌خانه سه‌ر گرنگی چواره‌مین كۆڕبه‌ندی په‌روه‌رده‌یی كوردستان، كه له لە ڕۆژانی (٣٠) و (٣١)ی ٧ ی ٢٠٢٦ بە ناونیشانی (پەروەردەی هاوچەرخ، کارامەیی و کواڵێتی) بە ئامادەبوونی زیاتر لە چوارسەد و پەنجا شارەزا و توێژەر و کەسانی ئەکادیمی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەڕێوە چوو و لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا گوێیان لە بیروڕای نۆزدە پانێڵست بوو، کە لە میانی پێنج پانێڵدا توێژینەوە و بابەتی گرنگیان سەبارەت بە پێشخستنی پەروەردە و دیدگا و ئەزموونی پێشکەوتووی سیستەمی خوێندن خستەڕوو، ئەمە وێڕای ڕاگەیاندنی پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی(قوتابخانەکەم)، گوتی "کۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌مان به‌پێویست زانی كاری له‌سه‌ر بكرێت و بڕیاره ته‌واوی ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی له كۆڕبه‌نده‌كه خرانه‌ڕوو به‌دیكۆمێنت بكرێن و كاریان له‌سه‌ر بكرێت."
ڕاوێژكاری بواری ژینگه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتیشی "لە كۆڕبەندەكەدا پێنج پانێڵی زۆر گرنگ پێشكەش كران، كه یەکەم پانێڵ بۆ ژینگە بوو، بۆ هەریەک لە به‌نده د.عەبدولڕەحمان سدیق ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیران و مو‌سا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و د.سیراج محەمەد مامۆستای زانکۆ و ئاسۆ شکاک سەرۆکی ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاریی ژینگەیی بوو، لەم پانێڵەدا ئەم ڕاسپاردانە بەپێویست زانران بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت: بایەخدان بەپه‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی له باخچه‌ی ساوایان و ناوه‌ندكانی خوێندن و ئاماده‌كردنی باس و توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ژینگه له‌لایه‌ن زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستانه‌وه، ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی زیاتری به‌رنامه ژینگه‌ییه‌كان، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ژینگه‌یی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تایبه‌ت به ژینگه، بۆ چه‌سپاندنی چه‌مكی كاری خۆبه‌خشیی له بواری ژینگه‌پارێزی و كاركردن به چه‌مكی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی خاوێن و نوێبووه‌وه و پشتبه‌ستن به چه‌مكی ئابووری سه‌وز و ته‌كنۆلۆژیای هاوڕێی ژینگه و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ژینگه‌ییه جیهانی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان،
لە كۆتایی كۆڕبەندەكەشدا وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "ئەوەی بۆ پرۆسەی پەروەردە لەپێشینەیە، بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستاكان، خزمەتگوزارییە سەردەمییەكان بخرێتە خزمەتی مامۆستایان، بەمەبەستی بەرزتركردنەوەی توانایان."
گوتیشی "بڕیار وایە سەرجەم ڕاسپاردەکانی كۆڕبەندەكە لە وەزارەتی پەروەردە دۆكیۆمێنت بكرێن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كاریان لەسەر بكرێت."
بڵند ئیبراهیم