Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 31 JUL 2026 23:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لە یادی ئەنفالی بارزانییاندا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكاندا، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، لەم یادە بەئازارەدا، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە".

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر تاوانی جینۆساید و ئەنفالکردنی هەشت هەزار مێردمنداڵ و گەنج و پیاوی سڤیلی بارزانیدا تێدەپەڕێت. لەم یادە بەئازارەدا، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە.

دوای ئەم تاوانە دڕندانەیە، ئەرکێکی قورس کەوتە سەر شانی دایکان و هاوسەرانی سەربەرزی بارزانی. ئەوان بە خۆڕاگری، ورەی بەرز و بەخێوکردنی ڕۆڵەکانیان لەناو ڕەنج و ئه‌وپه‌ڕى سه‌ختیدا، نەک هەر ڕێگەیان نەدا ئامانجی دوژمنان بۆ قڕکردنی ئەم گەلە بێتە دی، بەڵکوو نەوەیەکی نیشتمانپه‌روه‌ریان بۆ داهاتووى کوردستان پێگەیاند. دەستی یەک بە یەکی ئەو دایکە ماندوو و میهره‌بانانه‌ ماچ دەکەم.

جینۆسایدکردنی بارزانییان و گشت شاڵاوەکانی ئەنفال، برینی قووڵى نیشتمانن، بەڵام ئیرادەی گه‌لى كوردستانیان بۆ مانەوە و بەرگری لە مافە ڕەواکانی بەهێزتر کرد. لێرەوە جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەرکی ئەخلاقی و یاساییی حکوومەتی عێراق دەکەینەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالكراوان و ته‌واوى قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو.

دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دەبێ تاڵییەکانی ڕابردوو و ئازاری کارەساتەکان، بۆ داهاتوو ببنە په‌ند و وانه‌ و هەوێنی چەسپاندنی کولتووری یەکترقبووڵکردن و تەبایی، تا ڕێزله‌یه‌كگرتن و لێكگەیشتن و ئاشتییەکی بەردەوام، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق بێت و هه‌مووان بە شکۆ و سەربەرزی پێكه‌وه‌ بژین.

لەم یادەدا، سڵاو و پێزانینی قووڵمان ئاراستەی خەڵکی دڵسۆز و وه‌فادارى هەولێر و دەوروبەری و سنووری پارێزگاکه‌ و هەموو ئەو جوامێرانە دەکەین کە ئەو ڕۆژگاره‌ سەخته‌ هاوکار و پەناگە بوون بۆ خێزانە لێقەوماوەکانی بارزانییان.

 

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بارزانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/7/31




دوایین هەواڵەکان

شەڕی میدیاییی بەردەوام، سڕینەوەی سنووری حوکمڕانی و کەمپینی هەڵبژاردن

FRIDAY, 31 JULY 2026 22:07:56

زکری مووسا

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

FRIDAY, 31 JULY 2026 14:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی ٤٣ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و تەواوی گەلی کورد دەکات.

 
مەرجەعییەتی دامەزراوەیی هەرێمی کوردستان بە دۆکیۆمێنتکردنی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدیدا

FRIDAY, 31 JULY 2026 13:07:53

د. خالیدا خەلیل

 
فراکسیۆنی پارتی بەیاننامەیەک لە ٤٣یەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان بڵاو دەکاتەوە

FRIDAY, 31 JULY 2026 11:07:41

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ٤٣یەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی بارزانییەکان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پێویستیی بەدواداچوونی حکوومەتی فیدراڵی بۆ دۆزینەوەی ڕوفاتی قوربانییان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان کردەوە.

 
پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

FRIDAY, 31 JULY 2026 11:07:28

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكاندا، ئەمڕۆ هەینی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ی تەمووزی 1983، بەشێک بوو لە دەستپێكی زنجیرە تاوانێکی ڕێکخراوی ڕژێمی پێشووی عێراق دژی گەلی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact