Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 31 JUL 2026 23:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆکی حکوومەت بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكاندا، ئەمڕۆ هەینی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا داوای لە حکوومەتی فیدراڵ كرد ئەرکی دەستووری و بەرپرسیارەتیی ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ بکات و قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جێنۆساید و ئەنفال و هەموو کەسوکاری قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق بکاتەوە.

دەقی پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكاندا:

ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە کۆمەڵکوژی و جێنۆسایدکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانییە.

لەم یادە خەمناکەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و گشت شەهید و ئەنفالکراوەکانی کوردستان لە گەرمیان و بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و کوردی فەیلی و شنگال دەکەینەوە. پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو جوامێرانە هەیە کە لەو ڕۆژگارە سەختانەدا، یارمەتی و هاوکاریی کەسوکاری لێقەوماوی بارزانییە ئەنفالکراوەکانیان کرد.

لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ ئەرکی دەستووری و بەرپرسیارەتیی ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ بکات و بەشێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جێنۆساید و ئەنفال و هەموو کەسوکاری قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق بکاتەوە.

هەروەک پێویستە خەڵکی کوردستان ئەم تاوانانەی هەرگیز لە یاد نەچێتەوە و بزانێت کە گەلی کوردستان، قوربانییەکی زۆر و بێوێنەی لەپێناو مافە ڕەواکانی داوە، بۆیە هەرگیز دەستبەرداری دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی نابێت و بە هەموو شێوەیەک پارێزگارییان لێ دەکات.

لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییان، سڵاو لە گیانی پاکی گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

31ی تەمموزی 2026




دوایین هەواڵەکان

شەڕی میدیاییی بەردەوام، سڕینەوەی سنووری حوکمڕانی و کەمپینی هەڵبژاردن

FRIDAY, 31 JULY 2026 22:07:56

زکری مووسا

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

FRIDAY, 31 JULY 2026 14:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی ٤٣ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و تەواوی گەلی کورد دەکات.

 
مەرجەعییەتی دامەزراوەیی هەرێمی کوردستان بە دۆکیۆمێنتکردنی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدیدا

FRIDAY, 31 JULY 2026 13:07:53

د. خالیدا خەلیل

 
فراکسیۆنی پارتی بەیاننامەیەک لە ٤٣یەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان بڵاو دەکاتەوە

FRIDAY, 31 JULY 2026 11:07:41

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ٤٣یەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی بارزانییەکان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پێویستیی بەدواداچوونی حکوومەتی فیدراڵی بۆ دۆزینەوەی ڕوفاتی قوربانییان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان کردەوە.

 
پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

FRIDAY, 31 JULY 2026 11:07:28

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە یادی 43 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكاندا، ئەمڕۆ هەینی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ی تەمووزی 1983، بەشێک بوو لە دەستپێكی زنجیرە تاوانێکی ڕێکخراوی ڕژێمی پێشووی عێراق دژی گەلی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact