Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 JUL 2026 23:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/30، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئالبرێشت فون ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

چاکسازییەکانی حکوومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

30 تەمووز 2026




دوایین هەواڵەکان

بە ڕێز و وەفادارییەوە یادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەکەینەوە

THURSDAY, 30 JULY 2026 23:07:00

زاگرۆس فەتاح

 
ڕاگەیاندنی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسیدا

THURSDAY, 30 JULY 2026 22:07:00

عرفان عەزیز 

 
هێمن هەورامی لە زاخۆ: بەرئەنجامی سەرکەوتنەکانی پارتی بەرهەمی هەوڵی بەردەوامی کادیرانمانە

THURSDAY, 30 JULY 2026 22:07:00

زاخۆ-KDP.info- د. هێمن هەورامی لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٨ی زاخۆ، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ کادرانی سنوورەکە ئەنجام دا و جەختی لە پەرەسەندنی چەندایەتی و جۆرایەتیی ڕێکخستنەکانی پارتی و دوایین ڕەوشی سیاسی کردەوە.

بە بەشداریی مەلا مستەفا بارزانی یادی ٤٣ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان بەڕێوەچوو

THURSDAY, 30 JULY 2026 21:07:00

هەولێر-KDP.info- بە بەشداریی مەلا مستەفا بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و ئەکادیمی، مەڕاسیمی یادی ٤٣ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی تەقەدوم دەكات

THURSDAY, 30 JULY 2026 17:07:27

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 30ی تەمووزی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact