Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 JUL 2026 23:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی و حەلبووسی جەخت لە پاراستنی سیستەمی فیدراڵی و مافە دەستوورییەکان دەکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەممەد ئەلحەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد و پێکەوە تاوتوێی گرنگیی هاریکاریی هێزە سیاسییەکانیان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی لە عێراقدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026،  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان كرد.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و فیدراڵیی عێراق و پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان و خزمەتکردنی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی.




دوایین هەواڵەکان

بە ڕێز و وەفادارییەوە یادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەکەینەوە

THURSDAY, 30 JULY 2026 23:07:00

زاگرۆس فەتاح

 
ڕاگەیاندنی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسیدا

THURSDAY, 30 JULY 2026 22:07:00

عرفان عەزیز 

 
هێمن هەورامی لە زاخۆ: بەرئەنجامی سەرکەوتنەکانی پارتی بەرهەمی هەوڵی بەردەوامی کادیرانمانە

THURSDAY, 30 JULY 2026 22:07:00

زاخۆ-KDP.info- د. هێمن هەورامی لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٨ی زاخۆ، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ کادرانی سنوورەکە ئەنجام دا و جەختی لە پەرەسەندنی چەندایەتی و جۆرایەتیی ڕێکخستنەکانی پارتی و دوایین ڕەوشی سیاسی کردەوە.

بە بەشداریی مەلا مستەفا بارزانی یادی ٤٣ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان بەڕێوەچوو

THURSDAY, 30 JULY 2026 21:07:00

هەولێر-KDP.info- بە بەشداریی مەلا مستەفا بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و ئەکادیمی، مەڕاسیمی یادی ٤٣ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی تەقەدوم دەكات

THURSDAY, 30 JULY 2026 17:07:27

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 30ی تەمووزی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact