دهۆك -KDP. info- پارێزگاری دهۆك ئاشکرای کرد "له دهۆك 20 هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه، ئاماده‌كاری ده‌كرێت تا دوو مانگی دیكه 11هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه دابه‌ش بكرێت."
د.عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك، له کۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له دهۆك به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی كه‌له‌كچی هه‌زار و 364 پارچه زه‌وی و له ناحیه‌ی داره‌توو 587 پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێن، به‌مه‌ش ژماره‌ی زه‌وی دابه‌شکراو، ده‌بێته 20 هه‌زار پارچه زه‌وی، هۆکاری سستی پرۆسه‌كه ئەوەیە، کە پێویسته زەوی بۆ تاپۆكردن ئامادەبێت."
د.عه‌لی ته‌ته‌ر گوتیشی "دوای ئه‌و وه‌جبه‌یه ئاماده‌كاری كراوه بۆ مانگی داهاتوو هه‌شت هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه له زاوا، سێمێل، ئامێدی، مسێریكی و ڕوڤیا دابەش بکرێت، تا دوو مانگی دیكه گه‌ر كێشه نه‌بێت له سه‌نته‌ری به‌رده‌ڕه‌ش 2هه‌زار و 600 پارچه زه‌وی ئامادە دەبێت، له ماوه‌ی دوو مانگی دی 11هه‌زار پارچه زه‌وی تریش دابه‌ش دەكه‌ین، بەم جۆرە پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییان ھەبێت، به‌شێوه‌ی تیروپشك زەوی وەردەگرن."
بڵند ئیبراهیم