ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ)ی بە ناونیشانی (نووسینەوەی مێژوو.. بە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن) بڵاوکردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و پسپۆران، حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ)ی بە ناونیشانی (نووسینەوەی مێژوو.. بە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن) بڵاوکردەوە.

دواتر د. سالار عوسمان وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، پلاتفۆرمی بازنەی گفتوگۆ لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی تەمەنیدا، توانیویەتی جیاوازییەکان کۆ بکاتەوە و بیرۆکەکان بخاتە نێو پلاتفۆرم و کتێبەوە بۆ خزمەتی پرسە نیشتمانییەکان. ھەروەھا ڕاپۆرتێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر گرنگیی گفتوگۆ نمایش کرا و پەنێڵێکی تایبەت بە ناونیشانی "گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن وەک پێداویستییەکی مێژوویی" لەلایەن د. مەولوود باوەموراد و بەڕێوەبردنی خاتوو بەھرە حەمەڕەش بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، دوای گفتوگۆ لەلایەن ئامادەبووان، سوپاسنامە و ڕێزلێنان بەخشرایە بەشداربووانی پڕۆژەکە و حەوتەمین پەرتووکی بازنەی گفتوگۆ وەک دیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا.
