Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 29 JUL 2026 23:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھێمن ھەورامی لە لقی ۱۸ی ئامێدی ڕەوشی سیاسی و کارنامەی ڕێکخستنەکانی تاوتوێ کرد
| KDP.info


​ئامێدی-KDP.info- د. هێمن هەورامی لە سەردانێکیدا بۆ لقی ١٨ی ئامێدی، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ کادرانی سنوورەکە ئەنجام دا و جەختی لە پەرەسەندنی چەندایەتی و جۆرایەتیی ڕێکخستنەکانی پارتی و دوایین ڕەوشی سیاسی کردەوە.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۹ی٧ی٢٠٢٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، سەردانی لقی ۱۸ی ئامێدیی کرد.

دیدارەکە بە ئامادەبوونی ھەڤاڵانی یاریدەدەر، ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ڕێکخستن، ھەروەھا یاریدەدەر و بەرپرسی ڕێکخستنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ بەرپرس و کارگێڕانی لق، بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەکان و بەرپرس و کارگێڕانی ڕێکخراوەکانی سنووری لقی ۱۸ بەڕێوەچوو.

​لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی دوایین ھەڵسەنگاندنی کاری ئۆرگانەکان لە ڕووی ڕێکخستنەوە، ئاماژە بە پەرەسەندنی جۆرایەتی و چەندایەتیی ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری لقی ۱۸ی ئامێدی کرا. جەخت لەوەش کرایەوە کە بەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھەڵکشانی بەردەوامی دەنگەکان لە ۱٠ ساڵی ڕابردوودا، سەلمێنەری ئەوەن کە کادیران و جەماوەری پارتی خەمخۆرانە و دڵسۆزانە بۆ سەرکەوتنی بەردەوامی پارتی و ڕێبازی بارزانی لە تێکۆشاندابوون.

​لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بەرچاوروونیی پێویست دەربارەی دوا پێشھات و ڕەوشی سیاسیی ناوخۆ خرایە ڕوو. دواتریش ئامادەبووان پرسیار، سەرنج و پێشنیارەکانیان ئاراستە کرد و بەرچاوڕوونی و وەڵامی پێویستیان لەلایەن دکتۆر ھێمن ھەورامی پێدرا.




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی حەوتەمین پەرتووکی بازنەی گفتوگۆی بڵاوکردەوە

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info-​ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ)ی بە ناونیشانی (نووسینەوەی مێژوو.. بە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن) بڵاوکردەوە. 

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 19:07:16

ھەولێر-KDP.info-​ ئەنجومەنی وەزیران، ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، تێڕوانینی یەکگرتووی حکومەت و خشتەی داواکارییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٧ ئامادە بکەن.

 
​سەرۆکی حکوومەت بڕیارێک لەبەرژەوەندیی زیانپێکەوتووانی جەنگی داعش لە مەخموور دەردەکات​

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 15:07:26

مەخموور-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی تەواوەتی لە قەرزی پێشینەی خانوبەرە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی قەزای مەخموور و دەوروبەری کە لە سەردەمی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا خانووەکانیان تەقێندراوەتەوە.​

 
%80ی کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی باعەدرێ.ئیتیت تەواو کرا

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 14:07:45

دھۆک-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردن و گەشەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان، کارەکانی پڕۆژەی ستراتیجیی دروستکردنی ڕێگەی دووسایدی باعەدرێ-ئیتیت بەردەوامن و تاکوو ئێستا 80%ی کارەکانی پڕۆژەکە بەسەرکەوتوویی کۆتاییان پێ هاتووه‌.

 
محەمەد خۆرشید بۆ KDP.info: پێکەوە لەگەڵ خەڵکی هەڵەبجە داهاتوویەکی گەشتر دەستەبەر دەکەین

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 14:07:06

هەڵەبجە-KDP.info- د. محەمەد خۆرشید، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بە ئامانجی بوون بە بەشێک لە ماڵی خەڵک و گەیاندنی زۆرترین خزمەتگوزاری و دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان، بە بەردەوامی بەشدارین لە خۆشی و ناخۆشییەکانی دانیشتووانی هەڵەبجە، هەورامان، شارەزوور، پێنجوێن، سەیدسادق، سورێن، زەڕاین، خورماڵ، سیروان و تەواوی دەڤەرەکە، چونکە ئامانجمان ئەوەیە پارتی هەمیشە لە ناو جەرگەی کۆمەڵگە و ماڵی خەڵکدا بێت."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact