هه‌ولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێ "پێویسته په‌له بكرێت له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێتە هۆی بەهێزکردنی شه‌رعیه‌تی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرێ كێشه‌كانی دیكه دواتر چاره‌سه‌ر بكرێن."
په‌خشنان زه‌نگه‌نه، سیاسه‌تمه‌داری كورد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هەبێت باشه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تێپه‌ڕیوه و تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێكکه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، من له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌نگاوێك لە پێكهێنانی حكوومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه دەچینە پێشەوە."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارەی كورد ده‌شڵێت "ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی جیهان نیه، ئه‌وان زۆر له‌مێژه خاوه‌ن په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تن، كارا نه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دره‌نگ پێكهێنانی حكوومه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕەوشی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه ئەگەر په‌رله‌رمان كارا بێت، پێکهێنانی حکوومەت کەمێک دواش بکەوێت، په‌رله‌مان زۆر کاری دەکات، هه‌روه‌ها ده‌شتوانن له‌نێو په‌رله‌مان گەلێک کێشە یه‌كلا بكەنه‌وه."
په‌خشان زه‌نگه‌نه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد"هه‌موو دڵسۆزێكی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ڕێکكه‌وتنی لایه‌نه‌كانه، چونكه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ هاووڵاتییان بە پرۆسه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان، هەروەها دڵە ڕاوکێی خەڵک لەم جەنجاڵییەی لە ناوچەکە هەیە، کە ئەگەری زۆر دەهێنێتە کایەوە، کەمێک هێور دەکاتەوە، لە هەمان کات، به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ده‌رگایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌ره‌وه داده‌خه‌ین، كه ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان له قه‌یران دەرنەچێت و به‌رده‌وام كێشه له‌نێوان لایه‌نه‌كان هەبێت."
قائید میرۆ