به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ڵێ "ئیمزامان كۆكردووەته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، فراكسیۆنی پارتی ده‌یه‌وێ له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكرێت."
په‌روین گۆران، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا به ماڵپه‌ڕێ فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و چه‌ندین ساڵه به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه نه‌كراونه‌ته هه‌میشه‌یی، به‌ڵام ئێمه له به‌غدا لە کۆشش داین بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئیمزا له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق كۆكراوه‌ته‌وه، بێگومان فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ش ئیمزایان كردووه بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی هه‌رێمی كوردستان."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شڵێت "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی زۆر جیدین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، سه‌رۆكی فراكسیۆن د.شاخه‌وان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات، بێگومان به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجام و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌گه‌ن به مافه‌كانیان."
په‌روین گۆران ڕوونی كرده‌وه "ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرێبه‌ستن زیاتر له 86 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره و ده‌خوازین مووچه‌كانیان خه‌رج بكرێت و له نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق جێگه‌یان بكرێته‌وه و بكرێن به هه‌میشه‌یی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م مافی فه‌رمانبه‌رانه بكرێنه هه‌میشه‌یی، هه‌م ئه‌و بارگرانیه له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌م دەكرێته‌وه."
قائید میرۆ