هەولێر -KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشک بخاتە سەر دواپێشهاتە سیاسی، ئابووری و کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)، ئەمڕۆ دووشەممە (٢٧ی تەممووز)، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکات.
لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر دواپێشهاتە سیاسی، ئابووری و کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، و وەڵامی پرسیاری ڕاگەیاندنکاران دەداتەوە.
پەڕەی فەرمیی KDP.info کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە بە ڕاستەوخۆ دەگوازێتەوە، هاوکات تەواوی تەوەر و زانیارییە گرنگەکانی ناو کۆنفرانسەکە بە شێوەی هەواڵ بۆ خوێنەرانی بڵاو دەکاتەوە.