هه‌ولێر -KDP. info- بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و شاره‌زای ئابوری گوتی "بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوون، ئاسانكارییه‌كی زۆرباشه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێته مایەی زیاتربوونی متمانه‌ی خه‌ڵك به حكوومه‌ت، كه خزمه‌تی زیاتریان ده‌كات، بۆیه ئه‌و بڕیارانه بوونه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان."
د.فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق و شاره‌زای ئابووری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داشكاندنی قه‌رزی كاره‌با و قه‌رزی سزای هاتوچۆ و هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجیه‌تی زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت، متمانه‌ی خه‌ڵكیش به حكوومه‌ت زیاتر ده‌كات، چونكه خه‌ڵك چاوی له حكوومه‌ته خزمه‌تی بکات، ئه‌و بڕیارانه‌ش ده‌بنه ئاسانكار و هاوكاری زۆر باش بۆ خه‌ڵكی خۆمان، بۆیه بڕیاری زۆر گرنگن و جێگه‌ی ده‌سخۆشین."
د.فازڵ نه‌بی گوتیشی "دوای ده‌رچوونیان، ئه‌و بڕیارانه له به‌رژوه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بوونه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵی خه‌ڵك و ده‌زانن ئامانجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی خۆمانه، ئه‌مه‌ش باشترین ڕێگایه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵك تۆکمەتر بێت، بۆیه دڵنیام خه‌ڵك پێشوازییه‌كی باش له‌و بڕیارانه ده‌كات و جوڵه‌یه‌كی باشیش دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێخۆشبوو‌ن و هه‌رزانبوون هه‌نگاوی گرنگن، به‌تایبه‌ت لێخۆشبوونی قه‌رزی كاره‌با به‌ڕێژه‌ی 50% زۆر باشه، ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات هه‌نگاوه ڕاِست و دروسته‌كه‌یه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه."
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سێ بڕیاری گرنگی دا، ئه‌وانیش هەرزانكردنی نرخی به‌نزین، لێخۆشبوونی سەدا پەنجای قه‌رزی كاره‌با و لێخۆشبوو‌ن ڕێژەیەک له قه‌رزی سزای هاتوچۆ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دڵخۆشكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی."
بڵند ئیبراهیم