Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 JUL 2026 22:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی سووریا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە سووریا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٦٥ کەس، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سووریا کرد.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ـی تەممووزی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ گەل و حکوومەتی سووریا دەربڕی، بەھۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک ھاووڵاتی و کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە ھەواڵی رووداوە دڵتەزێنەکەی ھاتوچۆمان لە سووریا پێگەیشت، کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک ھاووڵاتی کە زۆربەیان لە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بوون."

نێچیرڤان بارزانی ھاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیان دەربڕیوە و نووسیویەتی: "لێرەوە سەرەخۆشی و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، کەسوکاری قوربانییان و حکوومەتی سووریا دەکەین."

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت: لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردووان بە بەزەیی و رەحمەتی فراوانی خۆی شاد بکات و جێگەیان بەھەشتی بەرین بێت، ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ سەرجەم بریندارەکان دەخوازین.




دوایین هەواڵەکان

دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

SATURDAY, 25 JULY 2026 22:07:59

ئەڵمانیا-KDP.info- لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو.

 
"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: کەمی بەنزین ڕووی لە چارەسەرە..حکوومەت پلانێکی زۆرباشی داناوە

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:48

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی زۆر باشی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفتی كه‌می به‌نزین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 13:07:15

ھەولێر-KDP.info- لە یادی حەڤدەیەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکات.

 
بڕیکاری وەزارەت بۆ KDP.info: قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) دەست پێ دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 12:07:18

ھەولێر-KDP. info- بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) بۆ پێدانی قەرزی بچووک و مامناوەند. لەم قۆناغەدا ١٠٠ کەس سوودمەند دەبن و بۆ هەر پڕۆژەیەک تا ١٥٠ ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact