هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به شه‌و و به ڕۆژ به‌رده‌وامه و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به شه‌و و به ڕۆژیش به‌رده‌وامن و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له گه‌شته‌كان نه‌كراوه، گه‌شته‌كان له كاتی خۆیان ئه‌نجام ده‌درێن، ته‌نیا هه‌ندێك جار به‌هۆی ته‌كنیكی كاتی گه‌شته‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ئاساییه، هیچ بڕیارێك نیه گه‌شته‌كان ته‌نیا به ڕۆژ ئه‌نجام بدرێن."
ئه‌حمه‌د هۆشیار گوتیشی "ئێستا ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه و گه‌شته‌كان به‌رده‌وامن و پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كرێت و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هیچ گرفتێك له‌ئارادا نییه."
بڵند ئیبراهیم