هەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەماهەنگییەکی بەهێز لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، تاوەکوو ئێستاش چەندین ئەندامی تۆڕە نێودەوڵەتییەکان لە پارێزگاکانی عێراق و دەرەوەی وڵات دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا کراون.
نەقیب ئەرکان بیبانی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له لێدوانێکی تایبه‌تدا بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ''هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌نێوان ئێمه وه‌ك دەزگای ئاسایش و حكوومه‌تی فیدڕاڵ‌دا هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر. له ڕابردوودا توانیومانه به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق، چەندین ئه‌ندامی ئه‌و تۆڕانه‌ی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستگیر بکەین، به‌شێك لە ئەندامانی ئەو باندانە له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بوون و ژمارەیەکیشیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق بوون.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژەی بەوەش کرد، هەماهەنگییەکە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر بەرز، بە جۆرێک ژمارەیەک تۆمەتبار کە لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراو بوون و بازرگانیی ماددەی هۆشبەریان کردووە، لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دۆزراونەتەوە و دەستگیر کراون.
نەقیب ئەرکان بیبانی جەختی لەوەش کردەوە کە سنووری ڕاوەدوونانی تۆمەتباران تەنیا ناوخۆی وڵات نییە و گوتی، ''ئێمه توانیومانه تۆمه‌تبارانی بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌ستگیر بكه‌ین و بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکوو بەپێی یاسا سزای خۆیان وەربگرن.
لە کۆتاییدا گوتبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان پەیامێکی دڵنیایی دا بە هاووڵاتییان و ڕایگەیاند، ''هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ كه‌سێك له ده‌ست هێزه‌كانمان ڕزگاری نابێت ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار بێت بە بازرگانیکردن بە مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وە، واتە تۆمه‌تبار بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق یان ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ڕابكات، هه‌ر ده‌ستگیر دەكرێت.
قائید میرۆ