Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 23 JUL 2026 22:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قەبارەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
| KDP.info


 ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و بونیادنانی ژێرخانێکی پتەوی ئابووری، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغێکی گرنگی لە کەرتی وەبەرهێناندا تۆمار کردووە.
بەهۆی ئەو پشتیوانی و ئاسانکارییە بێپێشینانەی حکومەت پێشکەشی وەبەرهێنەرانی کردووە، کەرتی وەبەرهێنان گەشەسەندنێکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە؛ بووژانەوەی ئابووریی هەرێم، لە جێبەجێکردنی 856 پڕۆژەی جۆراوجۆردا ڕەنگی داوەتەوە، کە تێکڕای سەرمایەی وەگەڕخراو تێیاندا گەیشتووەتە 25 ملیار و 298 ملیۆن دۆلار. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕەخساندنی دەیان هەزار هەلی کار و مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ هاووڵاتییان.

لە پێناو نەهێشتنی پشتبەستن بە یەک سەرچاوەی داهات و دروستکردنی ئابوورییەکی فرەڕەهەند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانیویەتی متمانەیەکی گەورە بۆ بازاڕ و وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی دروست بکات.

کۆی گشتیی سەرمایەی پڕۆژەکان کە (25,298,000,000 دۆلار)ـە، بەشێوەیەکی فرەڕەهەند بەسەر کەرتە جیاوازەکاندا دابەش کراون:

نیشتەجێبوون و گەشتیاری
وەک هەنگاوێک بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی شایستە و مۆدێرن
کردنی شارەکان، کەرتی نیشتەجێبوون زۆرترین سەرمایەی بۆ تەرخان کراوە، کە پێک هاتووە لە 102 پڕۆژە بە گوژمەی (8,527,951,034 دۆلار).

لە لایەکی دیکەوە، بۆ ئەوەی کوردستان ببێتە سەنتەرێکی گەشتیاریی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا و سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشێت، 118 پڕۆژەی گەشتیاری، بە سەرمایەی (7,913,550,188 دۆلار) کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پیشەسازی و بازرگانی
بۆ کەمکردنەوەی هاوردە و بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، ژمارەیەکی بەرچاو لە کارگە و پڕۆژەی پیشەسازی مۆڵەتیان پێدراوە، کە 205 پڕۆژەن بە گوژمەی (4,959,147,597 دۆلار).

هاوکات، کەرتی بازرگانی بە زۆرترین ژمارەی پڕۆژە کە 246 پڕۆژەیە و سەرمایەکەی (1,901,806,111 دۆلار)ـە، جووڵە و بژێویی خستووەتە بازاڕەکانەوە.

کشتوکاڵ؛ گەرەنتیی ئاسایشی خۆراک
بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پاڵپشتیکردنی جووتیاران، 30 پڕۆژەی ستراتیجیی کشتوکاڵی بە سەرمایەی (638,312,954 دۆلار) وەبەرهێنانیان تێدا کراوە، کە ئەمەش بناغەی ئابوورییەکی خۆبژێو و تەندروست بۆ هەرێم دادەنێت.

فێرکردن و تەندروستی
حکوومەتی هەرێم لە پاڵ ئاوەدانیی ماددیدا، گرنگییەکی تەواوی بە تەندروستی و پەروەردە داوە:

فێرکردن: 73 پڕۆژەی

پەروەردەیی و فێرکاری بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار بە گوژمەی (551,014,405 دۆلار) جێبەجێ کراون.
تەندروستی: 47 پڕۆژەی گرنگی تەندروستی و نەخۆشخانە بە سەرمایەی (451,621,722 دۆلار) خراونەتە خزمەتەوە.
گەشەپێدانی وەرزش، هونەر، خزمەتگوزاریی و سیستەمی بانکی
بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەردەمیانە، لایەنە کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکان پشتگوێ نەخراون:

وەرزش: 19 پڕۆژە بە گوژمەی (150,552,124 دۆلار).
خزمەتگوزاری: 10 پڕۆژە بە گوژمەی (105,473,482 دۆلار).
هونەری: 3 پڕۆژە بە گوژمەی (76,355,538 دۆلار).
بانکەکان: بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی دارایی، 3 پڕۆژەی مۆدێرن بە گوژمەی (22,169,784 دۆلار) ئەنجام دراون.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری

23 تەمووز 2026




دوایین هەواڵەکان

لە KDP.infoوە وادەی کۆتاییهاتنی ناوتۆمارکردنی هاووڵاتییان بۆ فەریزەی حەج بزانە

THURSDAY, 23 JULY 2026 22:07:46

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی ناوتۆمارکردنی هاووڵاتییانی بۆ فەریزەی حەج دیاری کرد و جەخت دەکاتەوە کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو بەڕێوە دەچێت.

 
هێمن هەورامی لە ئاکرێ ستایشی وەفاداریی جەماوەری ئاکرێی بۆ پارتی کرد

THURSDAY, 23 JULY 2026 21:07:31

ئاکرێ-KDP.info- لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کار و پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کاروباری ڕێکخستن و کاری ئۆرگانەکان، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن سەردانی لقی ٩ی ئاکرێی کرد و لەگەڵ کادیران و ئۆرگانەکانی سنوورەکە کۆبووەوە.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

THURSDAY, 23 JULY 2026 19:07:16

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

گۆڕانكاری له‌ 120 په‌رتووكی پڕۆگرامی خوێندن كراوه‌

THURSDAY, 23 JULY 2026 15:07:23

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتی پڕۆگرامی خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "گۆڕانكاری له‌ پڕۆگرامی خوێندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، تا ئێستا گۆڕانكاری له‌ 120 په‌رتووكی پڕۆگرامی خوێندن كراوه‌ و به‌ گوژمه‌ی نزیكه‌ی 25ملیار دینار په‌رتووك چاپكراوه‌، تا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ئاماده‌ ده‌بن و دەخرێنە به‌رده‌ستی قوتابی و ماموستایان." 

قادر قاچاغ بۆ KDP: ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی خولی ٢١ی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران دەکرێت

THURSDAY, 23 JULY 2026 13:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خولی ٢٠ی پەیمانگاکەیان کۆتایی پێھاتووە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی خولی ٢١، کە بڕیارە لە مەراسیمێکدا کۆتاییھاتنی خولی ٢٠ و دەستپێکردنی خولی ٢١ پێکەوە ئەنجام بپەڕێندرێن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact