Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 22 JUL 2026 22:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP.info: باسی وردەکاریی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دەکات
| KDP.info


​هەولێر-KDP.info: گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا و، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت؛ هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی یەک مانگدا قەرزەکە لە ڕێگەی ( ئی‌پسووڵە)وە بدەنەوە.


​پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار درا سەبارەت بە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای لای (بازرگانی، کشتوکاڵی، مەدەنی، حکوومی و پیشەسازی) و، حکوومەت بۆ هەموان بە ڕێژەی جیاواز لێخۆشبوونی دەرکردووە:
​بۆ بازرگانی: 25%
​بۆ کشتوکاڵی: 50%
​بۆ حکوومی: 25%
​بۆ مەدەنی: 50%
​بۆ پیشەسازی: 25%
​ئەم بڕیارە بۆ ماوەی یەک مانگە، بۆیە دەتوانن لە ماوەی ئەو مانگەدا ئەو برە پارەیەی لایانە وەکو قەرزی کۆن بگێڕنەوە و ئەم لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە.
​پێشەوا هەورامانی گوتیشی: "ئەگەر لە ماوەی ئەو مانگەدا قەرزەکە نەدەیتەوە، ئەو کاتە لێخۆشبوونت ناتگرێتەوە. ئەمە قەرزی کۆنە و ئەوەی بیەوێت بگێڕێتەوە لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت. ئەمە فشار نییە، ئەگەر پارەکەش نەدەن کارەبایان لێ نابڕدرێت، و تەنها بۆ ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتییان تاکو لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت؛ دەتوانن لە ڕێگەی ئی‌پسووڵەوە قەرزەکە بدەنەوە. لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی کارەبا بە کۆمەڵێک ڕێنمایی وردەکارییەکە دەخاتە ڕوو، بۆیە لە نزیکترین کاتدا دەتوانن قەرزەکە بدەنەوە. ئەمە قەرزی کۆنە و هی ئێستا نییە (هی پێش پرۆژەی ڕووناکییە) ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ خەڵکی خۆمان بکرێت."
​بڵند إبراهیم




دوایین هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان دەرکرد

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزارەتی کارەبای پەسەند کرد تایبەت بە ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتییان لە گەڕانەوەی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا، ئەویش لە ڕێگەی داشکاندنی بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکان.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 19:07:15

ھەولێر-KDP. info- بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند..

نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی دهۆک ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه‌

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 18:07:19

به‌غدا-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی دهۆك گوتی "له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوە، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌م ڕه‌وانه‌ی وڵاتانیش بكرێن." 

ھێمن ھەورامی: پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادەیە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 16:07:00

​ھەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کارانەبوونی پەرلەمانی کوردستان دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ھەڵبژاردن ھیچ پاساوێکی سیاسی و یاسایی ھەڵناگرێت، و ئاماژەی بەوەش کرد کە پارتی ھەمیشە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پلەی ژمارەیەک ئەفسەری بەرز کردەوە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 15:07:38

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 729 پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ واژۆ کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact