Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 22 JUL 2026 22:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەریتانیا جەخت لە پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەندرو بیزلی كونسوڵى گشتیى ‌شانشینی یەکگرتوو له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سه‌رۆكی حکوومەت سوپاسی کونسولی گشتیی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە بوارەکانی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو دووپات کردەوە.

كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەهێزی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.هەروەها جەختیشی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .




دوایین هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان دەرکرد

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزارەتی کارەبای پەسەند کرد تایبەت بە ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتییان لە گەڕانەوەی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا، ئەویش لە ڕێگەی داشکاندنی بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکان.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 19:07:15

ھەولێر-KDP. info- بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند..

نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی دهۆک ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه‌

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 18:07:19

به‌غدا-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی دهۆك گوتی "له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوە، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌م ڕه‌وانه‌ی وڵاتانیش بكرێن." 

گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP.info: باسی وردەکاریی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دەکات

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 16:07:52

​هەولێر-KDP.info: گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا و، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت؛ هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی یەک مانگدا قەرزەکە لە ڕێگەی ( ئی‌پسووڵە)وە بدەنەوە.

 
ھێمن ھەورامی: پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادەیە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 16:07:00

​ھەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کارانەبوونی پەرلەمانی کوردستان دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ھەڵبژاردن ھیچ پاساوێکی سیاسی و یاسایی ھەڵناگرێت، و ئاماژەی بەوەش کرد کە پارتی ھەمیشە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact