Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 22 JUL 2026 22:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات
| KDP.info


ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپای کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا، پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.




دوایین هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان دەرکرد

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزارەتی کارەبای پەسەند کرد تایبەت بە ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتییان لە گەڕانەوەی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا، ئەویش لە ڕێگەی داشکاندنی بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکان.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 19:07:15

ھەولێر-KDP. info- بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند..

نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی دهۆک ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه‌

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 18:07:19

به‌غدا-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی دهۆك گوتی "له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوە، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌م ڕه‌وانه‌ی وڵاتانیش بكرێن." 

گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP.info: باسی وردەکاریی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دەکات

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 16:07:52

​هەولێر-KDP.info: گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا و، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت؛ هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی یەک مانگدا قەرزەکە لە ڕێگەی ( ئی‌پسووڵە)وە بدەنەوە.

 
ھێمن ھەورامی: پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادەیە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 16:07:00

​ھەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کارانەبوونی پەرلەمانی کوردستان دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ھەڵبژاردن ھیچ پاساوێکی سیاسی و یاسایی ھەڵناگرێت، و ئاماژەی بەوەش کرد کە پارتی ھەمیشە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact