Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 21 JUL 2026 08:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەورامی لە لقی ٢١: بەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەڵگەی حاشاهەڵنەگری گەشەکردن و پێشکەوتنی پارتیین
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- ​لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، د. هێمن هەورامی سەردانی لقی ۲۱ی دەوروبەری سلێمانی کرد. لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا، جەخت لەسەر بەهێزکردنی ڕێکخستنەکان، هەڵسەنگاندنی ئەنجامی کارەکان و داڕشتنی سۆنگەی نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو کرایەوە.

​ڕۆژی دووشەممە، ۲۰ی ۷ی ۲۰۲٦، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی، بە یاوەرانی (یاریدەدەر و ئەندامانی بەشی ڕێکخستن) و هەروەها یاریدەدەر، بەرپرس و ئەندامانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین، سەردانی لقی ۲۱ی دەوروبەری سلێمانییان کرد و لەلایەن کادیران و بەرپرسانی ناوچەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

​لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا کە کارگێڕانی لق، بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەکان و ڕێکخراوەکان ئامادەی بوون، د. هێمن هەورامی وێڕای ئاراستەکردنی سوپاس و پێزانین بۆ ئامادەبووان، بە وردی ڕەهەندەکانی بەرئەنجامی کاری ڕێکخستن، هەڵسەنگاندنی ئۆرگانەکان و داڕشتنی بەرنامە و پلانی داهاتووی خستەڕوو.

د. هێمن هەورامی ئاماژەی بەوە کرد کە مایەی خۆشحاڵییە ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنوورەکە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە گەشەکردنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، ڕوونیشی کردەوە، ''بەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق بەڵگەی حاشاوهەڵنەگری ئەو پێشکەوتنەن. ئەرکی ئەمڕۆی هەموو لایەکمانە کە بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە ڕێکخستنەکانمان پتەوتر بکه ین و گەشەی زیاتریان پێ بدەین.

​لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بە وردی وەڵامی پرسیار، سەرنج و تێبینییەکانی کادیران و ئامادەبووان درایەوە. هەروەها د. هێمن هەورامی شیکردنەوەی بۆ دوا پێشهات و بارودۆخی سیاسی و هاوکێشەکان کرد و دیدگا و هەڵوێستی نەگۆڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

MONDAY, 20 JULY 2026 19:07:16

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو و جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

 
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت نرخی بەنزینی نۆرماڵ دیاری کرا و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن

MONDAY, 20 JULY 2026 19:07:22

هەولێر-KDP.info- حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا دەڵێت، نرخی بەنزینی کوالیتی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت، بەپێچەوانەوە بەنزینخانەکە دووچاری لێپێچینەوە دەبێت. 

 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

MONDAY, 20 JULY 2026 19:07:05

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندی بێرنهام کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی هاوبەشی و پەیوەندییە مێژووییەکان لەگەڵ لەندەن دووپاتکردەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی بەریتانیا دەکات

MONDAY, 20 JULY 2026 16:07:53

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/20، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

 
لیوا فایق مزووی: پێویسته‌ جموجۆڵی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرین

MONDAY, 20 JULY 2026 15:07:30

به‌غدا -KDP. info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتی "داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ جموجۆڵ كردووەته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كرێت، هه‌ماهه‌نگی باشیش بۆ ئەم دۆخە له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق هه‌یه‌، چونكه‌ له‌م كابینه‌یه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌منی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌راورد به‌ ڕابردوو باشتره‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact