Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 21 JUL 2026 08:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی بەریتانیا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/20، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیای کرد بۆ كار و هەوڵه‌كانى لە ماوەی ئەرکەکەیدا و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، بەڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد كه‌ هاوکار و یارمەتیدەر بوون بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

MONDAY, 20 JULY 2026 19:07:16

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو و جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

 
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت نرخی بەنزینی نۆرماڵ دیاری کرا و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن

MONDAY, 20 JULY 2026 19:07:22

هەولێر-KDP.info- حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا دەڵێت، نرخی بەنزینی کوالیتی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت، بەپێچەوانەوە بەنزینخانەکە دووچاری لێپێچینەوە دەبێت. 

 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

MONDAY, 20 JULY 2026 19:07:05

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندی بێرنهام کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی هاوبەشی و پەیوەندییە مێژووییەکان لەگەڵ لەندەن دووپاتکردەوە.

 
هەورامی لە لقی ٢١: بەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەڵگەی حاشاهەڵنەگری گەشەکردن و پێشکەوتنی پارتیین

MONDAY, 20 JULY 2026 18:07:19

سلێمانی-KDP.info- ​لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، د. هێمن هەورامی سەردانی لقی ۲۱ی دەوروبەری سلێمانی کرد. لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا، جەخت لەسەر بەهێزکردنی ڕێکخستنەکان، هەڵسەنگاندنی ئەنجامی کارەکان و داڕشتنی سۆنگەی نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو کرایەوە.

 
لیوا فایق مزووی: پێویسته‌ جموجۆڵی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرین

MONDAY, 20 JULY 2026 15:07:30

به‌غدا -KDP. info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتی "داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ جموجۆڵ كردووەته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كرێت، هه‌ماهه‌نگی باشیش بۆ ئەم دۆخە له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق هه‌یه‌، چونكه‌ له‌م كابینه‌یه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌منی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌راورد به‌ ڕابردوو باشتره‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact