به‌غدا -KDP. info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتی "داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به جموجۆڵ كردووەته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كرێت، هه‌ماهه‌نگی باشیش بۆ ئەم دۆخە له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه، چونكه له‌م كابینه‌یه په‌یوه‌ندی ئه‌منی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌راورد به ڕابردوو باشتره."
لیوا فایق ئه‌نوه‌ر مزووری، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ماوه‌یه‌كه له سنووری پارێزگای كه‌ركوك و دیاله، داعش ده‌ستی به جموجۆڵ كردووەته‌وه، جموجۆڵهكهش زۆر نیه و ناوه‌ناوه ده‌بینرێن، ئێستا حكوومه‌تی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی هه‌واڵگری و فڕۆكه‌وه چاودێرییان ده‌كەن، ڕۆژانه هه‌ندێك جار 20 كاتژمێر چاودێری ده‌كرێن، هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیش په‌یوه‌ندییان باشه و زانیاری ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگرییان لێ بكرێت، چونكه زیاتر سوود له‌و ناوچانه وه‌رده‌گرن کە بۆشایی ئه‌منی هه‌یه."
لیوا فایق ئه‌نوه‌ر مزووری گوتیشی "پێویسته جموجۆڵی داعش به‌هه‌ند وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان هه‌بێت زیاتر ده‌بن و كرده‌وه‌ی تیرۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌بنه‌وه مه‌ترسی، به‌رده‌وام چاودێرییان دەكرێت بۆ ئەوەی دیسان سه‌ر ههڵنەدهنهوه، بۆیه داعش كۆتایی پێ نه‌هاتووه و پێویسته هه‌ر هه‌نگاوێكیان به‌هه‌ند وه‌ربگرین."
ده‌شڵێت "ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بەراورد بە کابینەی ڕابردوو، له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه زۆر باشه، ئه‌مه‌ش لەبەژەوەندی سەقامگیری هه‌رێمی كوردستان و عێراقه."
بڵند ئیبراهیم