ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی خاتوو (بەھار عەتو)، (کافیە عەبدولقادر مەحموود) و خوالێخۆشبوو (خدر مام عیسا یندزەیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی.
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو خاتوو (بەھار عەتو)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (بەھار عەتو)مان پێگەیشت. بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
————————————————————————
پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (گۆران محەمەد مستەفا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان (کافیە عەبدولقادر مەحموود)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بە ھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی تەمووزی ۲۰۲٦
————————————————————————
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (خدر مام عیسا یندزەیی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (خدر مام عیسا یندزەیی)مان پێگەیشت. بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦