Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 JUL 2026 15:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەیەکی مەزنی ئاوی خواردنەوەی لە سنووری سێ قەزا کردەوە
| KDP.info


مێرگەسۆر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی تەممووزی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەت بۆ بووژانەوەی ژێرخانی سەرچاوەکانی ئاو، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ 53 گوندی سنووری هەرسێ قەزای مێرگەسۆر، ئاکرێ و خەلیفان کردەوە. ئەم هەنگاوە ئامانج لێی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە. 

سەرچاوەی ئاوی پڕۆژەکە لە گوندی باڵندای سنووری مێرگەسۆرە، لەوێ وێستگەیەکی پاککردنەوە دامەزراوە، هەر کاتژمێرێک توانای دابینکردنی 1200 مەتر سێجا ئاوی هەیە. ئەم پڕۆژەیە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بۆ 35 هەزار هاووڵاتی دابین دەکات.

پڕۆژەکە سێ وێستگەی سەرەکی پەمپکردن لەخۆ دەگرێت، 24 پەمپ و 70 کۆگای گلدانەوەی ئاوی بە قەبارەی جیاواز هەیە. قەبارەی کۆگاکان لە 100 تا 8000 مەتر سێجا دەبن. درێژی هێڵە سەرەکییەکان نزیکەی 220 کیلۆمەترە، تۆڕی ناوخۆی گوندەکانیش زیاتر لە 320 کیلۆمەتر دەبێت. بەمەش کۆی گشتی تۆڕی پڕۆژەکە دەگاتە 540 کیلۆمەتر.

 ئەم پڕۆژەیە دەرفەتێکی باش بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت تا زیاتر گرنگی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بدەن، ئەمەش دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ ئابووری وڵات.




دوایین هەواڵەکان

لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران پلەی 136 ئەفسەر و پلەداری دەزگای ئاسایش بەرزکرایەوە

MONDAY, 20 JULY 2026 14:07:30

ھەولێر-KDP. info-  لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لەچوارچێوەی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی مانگی 1ـی ساڵی 2025، پلەی 136 ئەفسەر و پلەداری سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا بەرزکرایەوە.

 
دەستەی ژینگە بۆ KDP.info: پێویستە خاوەن کارگەکان ئەم مەرجانە جێبەجێ بکەن

MONDAY, 20 JULY 2026 13:07:33

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کاروباری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەکی باڵا بۆ ڕێکخستنەوەی سەرجەم کارگەکانی هەرێم پێکهێنراوە بۆ ئەوەی بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی و تەکنەلۆژیای نوێ کار بکەن، جەختیش دەکاتەوە کە ڕێگە بە هیچ کارگەیەک نادرێت بێ مۆڵەت و ڕەزامەندیی دەستەی ژینگە کار بکات.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (حوسێن ڕەشید کاوانی) دەکات

MONDAY, 20 JULY 2026 12:07:34

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (حوسێن ڕەشید هەینی کاوانی) دەکات و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی ناوبراو ڕادەگەیەنێت.

 
لقی یەکی پارتی: کادیرانی ئێمە هەڵگری ڕۆحیەتی بەرگریی (خواکوڕک)ن

MONDAY, 20 JULY 2026 10:07:16

دهۆک-KDP.info- بە چاودێریی، بەرپرسی لقی یەک و بە ئامادەبوونی خانم (شارێ نەزیر) کارگێڕی لق، ڕێورەسیمی کۆتاییهاتنی خولی (٤٩)ی پێگەیاندن لە بارەگای لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەیەک لەبارەی یاسا چارەنووسسازەکانی ئەم خولەی پەرلەمان دەكات

MONDAY, 20 JULY 2026 09:07:15

هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرپەرشتی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆکی فراکسیۆن، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری بەغدا ئەنجام دا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact