هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی "ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا کراوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ بڕیاری کۆتایی، بۆ جێبەجێکردنی سیستەمەکەش لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەیە."
د.سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دوای ڕێککەتن لەبارەی سیستەمی ئەسیکۆدا و بۆ جێبەجێکردنی سیستەمەکە لەیەک نزیکن بۆ ئەوەی ڕێکارە گومرگییەکان یەکبخرێن، بۆیە ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون بۆ پەسەندکردن، چاوەڕێ دەکەین سەرۆکوەزیران لە گەشتەکەی بگەڕێتەوە و بڕیاری کۆتایی لێ بدرێت."
د.سامی جەلال گوتیشی "دوای ڕێککەوتنی هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی سیستەمی ئەسیکۆدا، ئێستا لێک تێگەیشتنی تەواو لەنێوان هەردوولا هەیە بۆ ئەوەی سیستەمەکە جێبەجێ بکرێت و کاری پێ بکرێت."
بڵند ئیبراهیم