زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێت، له كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له زاخۆ بووژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوە، 432 پڕۆژه له زاخۆ جێبه‌جێ كراون.
گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ تا ئێستا، 432 پڕۆژه له سنووری زاخۆ ئه‌نجام دراون، به‌شێك له‌و پڕۆژانه كۆتایی هاتوون و ته‌واوبوونه، به‌ڵام 77 له‌و پڕۆژانه ئێستا له جێبه‌جێكردن دان، له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ پێشڤه‌چوونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌ی سه‌ردانی زاخۆی كردبێت پێشكه‌وتنه‌كانی زاخۆ ده‌بینێت."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌شڵێت "یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی بووژاوەته‌وه كه‌رتی وه‌به‌رهێنانه، كه 28 پڕۆژه‌ن له بواره‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، وه‌رزش، ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزارن، هه‌روه‌ها مۆڵه‌ت به 19 پڕۆژه‌ی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه کە جێبه‌جێ بکرێن."
گوهدار شێخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پڕۆژه‌كانی زاخۆ هه‌موو كه‌رته‌كانی له‌خۆ گرتووه، له ئاو و ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و گه‌شت و گوزار، جگه له‌وه‌ی هاووڵاتییان له ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كان سوودمەند بوونە، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتییانیش ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ڕەخساوه، پلان هه‌یه له ئاینده‌دا پڕۆژه‌ی زیاتر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بكرێ."
قائید میرۆ