Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 19 JUL 2026 00:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرپەرشتیار بۆ KDP.info باسی ئەو پڕۆژەیە دەکات کە نەخشەی هاتوچۆی دهۆک دەگۆڕێت
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی زیاتر لە ١٥٠ ملیار دیناری عێراقی، پڕۆژەی ستراتیژیی جووتسایدی سێمێل - سێجێ لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکات، کە لە ئێستادا کارەکانی بەچڕی بەردەوامن و نزیکەی ١٧٪ـی تەواو بووە، پڕۆژەکەش هاوکات هەلی کاری بۆ سەدان ئەندازیار و کارمەندی ناوخۆیی ڕەخساندووە.

شەعبان سەلیم، سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەی جووتسایدی قەزای سێمێل - سێجێ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، "کارکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە بەچڕی بەردەوامە و یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی ڕێگەوبان لە پارێزگای دهۆک. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی سەرەکیی حکوومەت لەم هەنگاوە، باشترکردنی تۆڕەکانی هاتوچۆ، ئاسانکردنی گواستنەوە و پەرەپێدانی کەرتی ئابووری و بازرگانییە لە قەزای سێمێل بە تایبەتی و پارێزگاکە بە گشتی.

شەعبان سەلیم گوتیشی، "پڕۆژەکە بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی و بە کوالێتییەکی بەرز دیزاین کراوە، کە گرنگترین بەشەکانی ئەمانەن، دروستکردنی شەقامێکی جووتسایدی مۆدێرن بە درێژایی ٦ کیلۆمەتر، لەگەڵ هەڵگرتن و قیڕتاوکردنەوەی پڕۆفیشناڵی ٢.٥ کیلۆمەتر لە شەقامی سەرەکیی زاخۆ - دهۆک، دروستکردنی ٤ بەرزەپردی جیاواز (٣ پرد لەسەر ڕێگەی سەرەکیی زاخۆ - دهۆک، و پردێکی تر لە نێوان ناوچەکانی تەناهی، زاخۆ، سێمێل و سێجێ) و دانانی ٢٠ کیلۆمەتر ئاوڕێژی پایپ و سیستەمی (Drain) بە قەبارەی جیاواز (٦٠، ٩٠، ١٢٠ سم)، لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی بە درێژایی ٦ کم بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاوی باران و ڕێگریکردن لە لافاو و بە مەبەستی پاراستنی ژینگەش، ٢٠٪ـی کۆی پڕۆژەکە دەکرێتە ناوچەی سەوزایی.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە تیشکی خستە سەر ڕەهەندی مرۆیی و تەکنیکیی کارەکان و ڕایگەیاند، لە ئێستادا ١٥ ئەندازیار و ٤٢٠ کارمەند لە بوارە جیاجیاکاندا سەرقاڵی کارکردنن، هاوڕێ لەگەڵ بەکارهێنانی ١٤٠ ئامێری جیاواز و پێشکەتووی سەردەمیانە گوتیشی، "ئەم پڕۆژە ستراتیژییە کە بە گوژمەی ١٥٠ ملیار دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ تەواوبوونیدا دەبێتە هۆکاری گۆڕانکارییەکی ئەرێنی گەورە لە کەرتی گواستنەوە، هاتوچۆ و بوژانەوەی بازرگانی لە تەواوی دەڤەرەکەدا.

 

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

تایبەت بە KDP. info... ھەولێر و بەغدا لە رێککەوتن لەسەر ئەسیکۆدا نزیکن

SATURDAY, 18 JULY 2026 18:07:02

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی "ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا کراوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ بڕیاری کۆتایی، بۆ جێبەجێکردنی سیستەمەکەش لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەیە." 

پڕۆژەی شاری شەهیدان لە سۆران بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش درووست دەکرێت

SATURDAY, 18 JULY 2026 15:07:30

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، مژدەی دەستپێکردنی پڕۆژەی شاری شەهیدانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند و گوتی "بە فەرمانی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی بەرگری (داعش) لە سۆران کەوتە بواری جێبەجێکردن."

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP.info: لە زاخۆ 432 پڕۆژە جێبەجێ کراون

SATURDAY, 18 JULY 2026 14:07:07

زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێت، له‌ كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌ زاخۆ بووژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوە، 432 پڕۆژه‌ له‌ زاخۆ جێبه‌جێ كراون.

 

48 ڕێککەوتن لە کەرتە جیاوازەکان لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ کران

SATURDAY, 18 JULY 2026 12:07:47

هەولێر-KDP.info- عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی واژۆکردنی 48 رێککەوتنامە و یاداشتیی لێکگەیشتن و هاریکاریی ئابووری لەنێوان ئەمریکا و عێراقدا کرد. 

 
وەزارەتی شەهیدان بۆ KDP.info: لیستەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر دراوە

SATURDAY, 18 JULY 2026 11:07:53

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، ناوی هەموو ئەو زیندانیانی سیاسی و وارسی شەهیدانە ڕەوانەی شارەوانی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، دەشڵێت، هەرکەسێک پێشتر سوودمەند نەبووبێت، ئەمجارە بە پارچەیەک زەوی سوودمەند دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact