Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 JUL 2026 23:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ژێرخانی پیشەسازیی خۆراک دادەمەزرێت..شوێنی دامەزراندنی دووسەد کارگەی دەبێت
| KDP.info


دهۆك-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گتشی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك له‌ ده‌ڤه‌ری سێمێل چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن و شوێنی دامه‌زراندنی دووسه‌د كارگه‌ی تێدایه."

د.هه‌ڤاڵ سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵەكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووری ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك، له‌ ناوچه‌ی سێمێلی نزیك دهۆك خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و شوێنی دامه‌زراندنی دووسه‌د كارگه‌ی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی بازرگانی وه‌ك كۆگا و شوێنی دیكه‌، جێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌، پرۆژه‌كه‌ قۆناغی باشی بڕیوه‌، بە ته‌وابوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازرگانی ده‌بێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك گوتیشی "پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووری ده‌بێت، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌لیكار بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان ده‌ڕه‌خسێنێ. پڕۆژه‌كه‌ ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان نیە، به‌ڵكوو بۆ عێراقیشە."
د.هه‌ڤاڵ سدیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پارێزگای دهۆك له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانی میوه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌، ساڵانه‌ جووتیاران كێشه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ به‌رهه‌می خۆماڵی له‌و كارگانه‌ ساغ ده‌كرێته‌وه‌، ئەوە دەرەنجامی بەڵێنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە، کە به‌ جووتیارانی ئه‌و پارێزگایه‌ی دابوو، كێشه‌ی به‌ بەبازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیان بۆ چارەسەر بکات.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەیەکی ستراتیژیی بۆ 53 گوندی دەڤەری بارزان تەواو کرا

THURSDAY, 16 JULY 2026 14:07:40

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بووژانەوەی ژێرخانی سەرچاوەکانی ئاو و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان، پڕۆژەیەکی دیکەى ستراتیجیی ئاوی لە دەڤەری بارزان تەواو کرد.

 
هەنگاوی دەستبەجێ بۆ ڕێکخستنەوەی کارگەکان و پاراستنی ژینگەی پایتەخت دەنرێت

THURSDAY, 16 JULY 2026 13:07:28

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان و تایبەت بە پرسی ژینگە و ڕێکخستنەوەی ئەو کارگە پیشەسازییانەی لە دەرەوەی ناوچە پیشەسازییەکان دروستکراون، لە دیوانی پارێزگادا بەڕێوەچوو.

 
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان یەکەمین کۆنگرەی خۆی لەژێر ناوی (هەژار موکریانی) دەبەستێت

THURSDAY, 16 JULY 2026 12:07:51

ئەڵمانیا-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لەژێر ناوی (هەژار موکریانی) و بە درووشمی (بەرەو وێژەیەکی کوردستانیی ڕەسەن و هاوچەرخ) لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا دەبەستێت.

 
سەرۆک وەزیرانی عێراق: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر دەکەین

THURSDAY, 16 JULY 2026 10:07:20

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە سۆشیال میدیای (ئێکس)، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر ئاسمانی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان.

 
دژە تیرۆری کوردستان: هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرانەوە

WEDNESDAY, 15 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ئاماری فەرمیی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم درۆنەکان پێش پێکانی ئامانجەکانیان لە لایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact