Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 JUL 2026 23:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک وەزیرانی عێراق: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر دەکەین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە سۆشیال میدیای (ئێکس)، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر ئاسمانی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان.

عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، ''لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیی دەستووریمانەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە لە ڕێگەی درۆنەوە کرایە سەر ئاسمانی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان. جەختیشی کردەوە کە حکوومەت بە هیچ شێوەیەک بێدەنگ نابێت لە بەرامبەر ئەم هەوڵە تاوانکارییانە کە دەیانەوێت زیان بە سەقامگیریی گەل و پڕۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بگەیەنن.

عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەش کرد، کە فەرمانی بە دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کردووە هەموو هەوڵێکیان بخەنە گەڕ و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بکەن، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە ڕێگری لە هەر لایەنێک دەکەن کە هەوڵ بدات زیان بە ئاسایشی کۆمەڵگەی عێراقی بگەیەنێت، لە هەر شوێنێکی وڵات بێت.




دوایین هەواڵەکان

ژێرخانی پیشەسازیی خۆراک دادەمەزرێت..شوێنی دامەزراندنی دووسەد کارگەی دەبێت

THURSDAY, 16 JULY 2026 15:07:48

دهۆك-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گتشی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك له‌ ده‌ڤه‌ری سێمێل چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن و شوێنی دامه‌زراندنی دووسه‌د كارگه‌ی تێدایه."

 
پڕۆژەیەکی ستراتیژیی بۆ 53 گوندی دەڤەری بارزان تەواو کرا

THURSDAY, 16 JULY 2026 14:07:40

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بووژانەوەی ژێرخانی سەرچاوەکانی ئاو و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان، پڕۆژەیەکی دیکەى ستراتیجیی ئاوی لە دەڤەری بارزان تەواو کرد.

 
هەنگاوی دەستبەجێ بۆ ڕێکخستنەوەی کارگەکان و پاراستنی ژینگەی پایتەخت دەنرێت

THURSDAY, 16 JULY 2026 13:07:28

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان و تایبەت بە پرسی ژینگە و ڕێکخستنەوەی ئەو کارگە پیشەسازییانەی لە دەرەوەی ناوچە پیشەسازییەکان دروستکراون، لە دیوانی پارێزگادا بەڕێوەچوو.

 
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان یەکەمین کۆنگرەی خۆی لەژێر ناوی (هەژار موکریانی) دەبەستێت

THURSDAY, 16 JULY 2026 12:07:51

ئەڵمانیا-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لەژێر ناوی (هەژار موکریانی) و بە درووشمی (بەرەو وێژەیەکی کوردستانیی ڕەسەن و هاوچەرخ) لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا دەبەستێت.

 
دژە تیرۆری کوردستان: هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرانەوە

WEDNESDAY, 15 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ئاماری فەرمیی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم درۆنەکان پێش پێکانی ئامانجەکانیان لە لایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact