Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 JUL 2026 23:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. کەنار بۆ KDP.info: وەزارەتی پلاندانان کار لەسەر ڕاکێشانی کارامەیی تایبەتی وڵاتان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و هەماهەنگی لە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یەنێت، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان تەنیا لە پاڵپشتیی دارایی کورت نابنەوە، بەڵکوو لە ڕێگەی گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتانی پێشەنگ و داڕشتنی پلانی تۆکمەوە، هاوکاریی حکوومەتیان کردووە بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی گەشەپێدانی پێنج ساڵی داهاتووی هەرێم.

د. کەنار فازڵ، بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و هەماهەنگیی گەشەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "تێڕوانینی ئێمە بۆ هاوکاریی نێودەوڵەتی فراوانترە لە بواری دارایی و بودجە، بەڵکوو هاوکارییەکان بواری جۆراوجۆری وەک: داڕشتنی پلان، هەڵسەنگاندنی قازانج و زیانی پڕۆژەکان، ژینگە و چەندین سکتەری گرنگی دیکە دەگرێتەوە. ئێمە توانیومانە ئەم هاوکارییانە بخەینە خزمەت پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەتایبەت لە دیاریکردنی ئامانجە ستراتیژییەکانمان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو."

د. کەنار ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەتی پلاندانان کار لەسەر ڕاکێشانی کارامەیی تایبەتی وڵاتان دەکات و گوتی، "لەگەڵ وڵاتانی دەرەکی و لایەنە بەخشەرەکان — چ ئەورووپی بن یاخود وڵاتانی وەک ژاپۆن و کۆریا و هەر شوێنێکی دیکەی جیهان — کار دەکەین. سەرنج دەخەینە سەر ئەوەی هەر وڵاتێک لە چ کەرتێکدا پێشەنگ و بەناوبانگە، بۆ ئەوەی لەو بوارەدا سوود لە ئەزموون و پسپۆڕییەکەیان وەربگرین."

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و هەماهەنگی جەختی لەسەر پەیوەندییە بەهێزەکانی وەزارەتەکەیان کردەوە و گوتی، "ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوەکان و نوێنەری وڵاتان بەردەوام سەردانی وەزارەتی پلاندانان دەکەن. هەماهەنگییەکی تەواو و بەردەوام لە نێوانماندا هەیە، و تەواوی هەوڵەکانی ئێمەش بۆ ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان زۆرترین سوود لەو پڕۆژە و دەرفەتانە وەربگرێت کە لەلایەن دۆستانی دەرەکیمانەوە پێشکەش دەکرێن، کە لە ڕابردوو و ئێستاشدا چەندین پڕۆژەی گرنگی لەو شێوەیە جێبەجێ کراون."

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر دەکات

WEDNESDAY, 15 JULY 2026 19:07:10

قەتەڕ-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و، میری قەتەڕ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیاندا دەربڕی.

بەم نزیكانە ڕێگە نادرێت هیچ كه‌سێك دوای ئه‌رك چه‌ك بباته‌ ماڵه‌وه‌

WEDNESDAY, 15 JULY 2026 19:07:36

هه‌ولێر-KDP. info- گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان گوتی "دوای جێبه‌جێكردنی یاسای چه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان ئەو ڕووداوانەی به‌چه‌ك ئه‌نجام ده‌دران زۆر كه‌می كردووه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕێگه‌نادرێت هیچ كه‌سێك دوای ئه‌رك چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه‌ ماڵه‌وه‌." 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی ستراتیجیی بۆ ئاسایشی ئاو ناوە

WEDNESDAY, 15 JULY 2026 18:07:57

ھەولێر-KDP. info-  بە ئامانجی پاراستنی ژێرخان و مسۆگەر كردنی ئاسایشی ئاو، حکووئمەتی هەرێمی کوردستان، کاری لەسەر دروستکردنی دەیان بەنداو و پۆند کردووە، ئەم پڕۆژانە جگە لە لایەنی ژینگەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و بەرەنگاربوونەوەی لافاو، پشتیوانییەکی گەورەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەکەن لە تەواوی هەرێمی كوردستان.

 

له‌ پێنج ساڵی ڕابردوو سه‌د پڕۆژه‌ی شوێنه‌وار له‌ دهۆك نوێ کراونەتەوە

WEDNESDAY, 15 JULY 2026 18:07:09

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ پارێزگای دهۆك ده‌ڵێ "له‌ پێنج ساڵی ڕابردوودا سه‌د پڕۆژه‌ی نوژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌وار له‌ دهۆك جێ بەجێ كراون‌، ده‌مانه‌وێ سوود له‌ شوێنه‌واره‌كان ببینین بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیاران." 

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان ئەو ھەنگاوە بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیاییی بە پێویست دەزانێت

WEDNESDAY, 15 JULY 2026 17:07:06

هه‌ولێر-KDP. info- نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان گوتی "له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌رشوبڵاوی به‌كاری میدیاوه‌ دیاره‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاری میدیا بەیاسا ڕێكبخرێت، تاوه‌كو په‌رله‌مان كارا ده‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ هۆبه‌یه‌ك دابنرێت ئه‌و كاره‌ بکات." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact