Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 22:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا، پایە مێژووییەکانی دۆستایەتیی نێوان هەولێر و پاریس بەرز ڕاگیران
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە هەولێر، جەخت لە قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرایەوە. سەفین دزەیی رایگەیاند،  فەرەنسا هەمیشە پشتیوانێکی دڵسۆزی کورد بووە و کونسوڵی گشتیی فەرەنساش ماڵاوایی لە کوردستان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی تەمموزی 2026،لە گوتارێکدا بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هاوبەشی و دۆستایەتی خۆمان بۆ فەرەنسا دووپاتدەکەینەوە. پایەکانی دامەزراندنی فەرەنسا بنەمای بەهێزیان هەبووە و نەوەکانی ئێمەش چەندین ساڵە بۆ ئازادی تێدەکۆشن، ئەمەش خاڵی هاوبەشی نێوان هەردوولایە."

سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە ڕابردوودا جەنگی گەلی کورد بۆ مانەوە و ئازادی بووە، بەڵام ئێستا قۆناغەکە گۆڕاوە و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی لە ژیان و گەشەپێدانی زیاترە. گوتیشی، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ فەرەنسا لە ساڵی 1991وە بەردەوامە، فەرەنسا هاوڕێیەکی بە ئەمەک بووە لە دابینکردنی کەشێکی سەلامەت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان."

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تیشکی خستە سەر مێژووی پەیوەندییەکان و هێمای بۆ ئەوە کرد، کە لە ساڵانی هەشتاکانەوە فەرەنسا باوەشی بۆ پەنابەری کورد کردووەتەوە. هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی (شارل دیگۆڵ) کرد و ڕایگەیاند، بوونی پەیکەری ئەو سەرکردەیە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، گوزارشت لە قووڵیی ئەو پەیوەندییە دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بۆنەیە بۆ ئەو تایبەتە، چونکە دواین ئەرکی دیپلۆماسییەتی لە هەرێمی کوردستان پێش گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی.

یان برێم بە پێزانینەوە باسی لە ماوەی کارکردنی کرد و گوتی، "لەگەڵ خۆمدا چەندین یادگاریی جوان، دۆستایەتی خەڵکی ناوچەکە، دیمەنی دڵڕفێنی شاخە سەرکەشەکان و شارە جوانەکانی کوردستان دەبەمەوە بۆ فەرەنسا."




دوایین هەواڵەکان

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ستایشی دۆستایەتیی مێژوویی و پتەوی نێوان پاریس و هەولێر دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 21:07:30

ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، ستایشی هاوبەشیی بەرهەمدار و مێژوویی نێوان هەولێر و پاریسی کرد. هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بە پتەو و دەوڵەمەند وەسف کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە ئیمانوێل ماكڕۆن و گەلی فرەنسا پیرۆز دەكات

TUESDAY, 14 JULY 2026 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی فرەنسا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماكڕۆن و تەواوی گەلی فرەنسا كرد.

 
هەڵەبجە بوو بە خاوەنی گەورەترین سایلۆ

TUESDAY, 14 JULY 2026 17:07:57

ھەڵەبجە-KDP. info-  بەرپرسان و جووتیارانی شارەزوور و هەڵەبجە، باس لە گرنگی سایلۆی هەڵەبجە دەكەن کە بەردی بناغەی ئەم سایلۆیە لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی لە 30ـی حوزێرانی ساڵی 2024 دانرا و، تا كۆتایی ئەمساڵ  كارەكانی تەواو دەبێت و گەنمی جووتیارانی تێدا هەڵدەگیرێت.

​عەبدولڕەحمان سدیق بۆ KDP.info: حکوومەتی هەرێم چەندین پڕۆژەی بۆ پاککردنەوەی ژینگە جێبەجێ کردوون

TUESDAY, 14 JULY 2026 16:07:45

​هەولێر–KDP.info– ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژە و کاری گرنگی بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ژینگە و کەشوهەوای هەرێمدا.

 
سروە رەسوڵ: گەشبینین لەگەڵ بەغدا مەلەفی ئاوارەکان یەکلابکرێتەوە

TUESDAY, 14 JULY 2026 15:07:01

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "به‌هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكوومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر مه‌له‌فی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، کە نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكارییان ده‌كات و ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact