Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 22:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ستایشی دۆستایەتیی مێژوویی و پتەوی نێوان پاریس و هەولێر دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، ستایشی هاوبەشیی بەرهەمدار و مێژوویی نێوان هەولێر و پاریسی کرد. هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بە پتەو و دەوڵەمەند وەسف کرد.

سێشەممە، 14ـی تەممووزی 2026، یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە شاری هەولێر پێشکەشی کرد، جەختی لەسەر بەردەوامی و پتەوی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردەوە.

کونسوڵی فەرەنسا رایگەیاند، یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە نیشتمانییە لە هەولێر، گوزارشت لەو بەها مرۆییە هاوبەشانە دەکات کە گەلی کورد و گەلی فەرەنسی کۆدەکاتەوە.

یان برێم لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بۆنەیە بۆ ئەو زۆر تایبەتە، بەو پێیەی دوایین ئەرکی دیپلۆماسی خۆیەتی لە کوردستان پێش گەڕانەوەی بۆ فەرەنسا.

هاوکات بە پێزانینەوە باسی لە ماوەی کارکردنی خۆی کرد و گوتی، "لەگەڵ خۆمدا چەندین یادگاریی جوان، یەکترناسین لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە، دیمەنی دڵڕفێنی شاخە سەرکەشەکانی کوردستان و شارە جوانەکانی دەبەمەوە بۆ فەرەنسا".

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی تیمەکەی کونسوڵخانە لە کاتی ئەرکەکەیدا، کە تێیدا چەندین دەستکەوتی گرنگ بەدەست هاتوون، لەوانەش، بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گشتیی هاووڵاتییان و ڕێکخستنی یەکەمین کۆڕبەندی بازرگانیی فەرەنسا - هەرێمی کوردستان کە بووە هۆی بەخشینی وزە و جووڵەیەکی زیاتر بە کەرتی بازرگانی بە مەبەستی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و توانیمان شاندە شوێنەوارییەکان بگەڕێنینەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن و لێکۆڵینەوە لە پێگە دێرینەکانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها یان برێم سوپاسی تایبەتی ئاراستەی دۆست و هاوبەشە کوردەکانی کرد و ئاماژەی بەوە دا، هیچ کام لەم سەرکەوتنانە بەبێ دڵسۆزی و پێداگریی لایەنی کوردی بەدی نەدەهاتن.

باسی لەوە کرد، پڕۆژە مێژووییەکانی وەک کردنەوەی ڕێڕەوی پێشمەرگە لە پاریس و دانانی پەیکەری شارل دیگۆل لە هەولێر، هێمایەکی هەرە بەهێزی ئەم دۆستایەتییە مێژووییەن.

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە هاوبەشیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان بەردەوام بەرهەمدار بووە و هەماهەنگییە بەردەوامەکانی نێوان پاریس و هەولێر، نیشانەی قوڵیی دۆستایەتیی نێوان هەردوولایە.




دوایین هەواڵەکان

لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا، پایە مێژووییەکانی دۆستایەتیی نێوان هەولێر و پاریس بەرز ڕاگیران

TUESDAY, 14 JULY 2026 22:07:10

ھەولێر-KDP.info- لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە هەولێر، جەخت لە قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرایەوە. سەفین دزەیی رایگەیاند،  فەرەنسا هەمیشە پشتیوانێکی دڵسۆزی کورد بووە و کونسوڵی گشتیی فەرەنساش ماڵاوایی لە کوردستان کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە ئیمانوێل ماكڕۆن و گەلی فرەنسا پیرۆز دەكات

TUESDAY, 14 JULY 2026 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی فرەنسا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماكڕۆن و تەواوی گەلی فرەنسا كرد.

 
هەڵەبجە بوو بە خاوەنی گەورەترین سایلۆ

TUESDAY, 14 JULY 2026 17:07:57

ھەڵەبجە-KDP. info-  بەرپرسان و جووتیارانی شارەزوور و هەڵەبجە، باس لە گرنگی سایلۆی هەڵەبجە دەكەن کە بەردی بناغەی ئەم سایلۆیە لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی لە 30ـی حوزێرانی ساڵی 2024 دانرا و، تا كۆتایی ئەمساڵ  كارەكانی تەواو دەبێت و گەنمی جووتیارانی تێدا هەڵدەگیرێت.

​عەبدولڕەحمان سدیق بۆ KDP.info: حکوومەتی هەرێم چەندین پڕۆژەی بۆ پاککردنەوەی ژینگە جێبەجێ کردوون

TUESDAY, 14 JULY 2026 16:07:45

​هەولێر–KDP.info– ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژە و کاری گرنگی بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ژینگە و کەشوهەوای هەرێمدا.

 
سروە رەسوڵ: گەشبینین لەگەڵ بەغدا مەلەفی ئاوارەکان یەکلابکرێتەوە

TUESDAY, 14 JULY 2026 15:07:01

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "به‌هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكوومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر مه‌له‌فی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، کە نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكارییان ده‌كات و ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact