Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 22:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە ئیمانوێل ماكڕۆن و گەلی فرەنسا پیرۆز دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی فرەنسا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماكڕۆن و تەواوی گەلی فرەنسا كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردۆتەوە، نووسیویەتی، "لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا، هاوشانی گەلی فەرەنسا بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، برایه‌تى و دیموکراسی به‌رز ڕاده‌گرین کە لەم ڕۆژە مێژوویییه‌دا‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بن".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیویەتی، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆمار ئیمانوێل ماکرۆن و گەلی فەرەنسا دەکەم، فەرەنسا هه‌میشه‌ دۆستێکی دڵسۆز و هاوبەشێکی جێگەی متمانەی هەرێمی کوردستان بووە".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاندووە، "هەمیشە ئه‌وپه‌ڕى پێزانینمان هەیە بۆ فەره‌نسا كه‌ لە سەخترین قۆناغەکاندا به‌رده‌وام پشتیوانمان و پابەندى چەسپاندنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکانمان بووە".

لە كۆتایی پەیامە پیرۆزباییەكەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، "بەو هیوایەی دۆستایەتیی هەمیشەییی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەمیشە بەرەو گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێت".




دوایین هەواڵەکان

لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا، پایە مێژووییەکانی دۆستایەتیی نێوان هەولێر و پاریس بەرز ڕاگیران

TUESDAY, 14 JULY 2026 22:07:10

ھەولێر-KDP.info- لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە هەولێر، جەخت لە قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرایەوە. سەفین دزەیی رایگەیاند،  فەرەنسا هەمیشە پشتیوانێکی دڵسۆزی کورد بووە و کونسوڵی گشتیی فەرەنساش ماڵاوایی لە کوردستان کرد.

 
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ستایشی دۆستایەتیی مێژوویی و پتەوی نێوان پاریس و هەولێر دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 21:07:30

ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، ستایشی هاوبەشیی بەرهەمدار و مێژوویی نێوان هەولێر و پاریسی کرد. هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بە پتەو و دەوڵەمەند وەسف کرد.

 
هەڵەبجە بوو بە خاوەنی گەورەترین سایلۆ

TUESDAY, 14 JULY 2026 17:07:57

ھەڵەبجە-KDP. info-  بەرپرسان و جووتیارانی شارەزوور و هەڵەبجە، باس لە گرنگی سایلۆی هەڵەبجە دەكەن کە بەردی بناغەی ئەم سایلۆیە لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی لە 30ـی حوزێرانی ساڵی 2024 دانرا و، تا كۆتایی ئەمساڵ  كارەكانی تەواو دەبێت و گەنمی جووتیارانی تێدا هەڵدەگیرێت.

​عەبدولڕەحمان سدیق بۆ KDP.info: حکوومەتی هەرێم چەندین پڕۆژەی بۆ پاککردنەوەی ژینگە جێبەجێ کردوون

TUESDAY, 14 JULY 2026 16:07:45

​هەولێر–KDP.info– ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژە و کاری گرنگی بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ژینگە و کەشوهەوای هەرێمدا.

 
سروە رەسوڵ: گەشبینین لەگەڵ بەغدا مەلەفی ئاوارەکان یەکلابکرێتەوە

TUESDAY, 14 JULY 2026 15:07:01

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "به‌هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكوومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر مه‌له‌فی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، کە نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكارییان ده‌كات و ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact