Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 22:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەڵەبجە بوو بە خاوەنی گەورەترین سایلۆ
| KDP.info


ھەڵەبجە-KDP. info-  بەرپرسان و جووتیارانی شارەزوور و هەڵەبجە، باس لە گرنگی سایلۆی هەڵەبجە دەكەن کە بەردی بناغەی ئەم سایلۆیە لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی لە 30ـی حوزێرانی ساڵی 2024 دانرا و، تا كۆتایی ئەمساڵ  كارەكانی تەواو دەبێت و گەنمی جووتیارانی تێدا هەڵدەگیرێت.

ئاسۆ مەجید ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی وەرگرتنی گەنم لە پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ زۆرباشە، بڕی 11 هەزار تەن گەنم وەردەگرین، 8 هەزار تەنی پلانی كشتوكاڵی و 3 هەزاری لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵی وەر دەگرین." 

ئاسۆ مەجید دەڵێ "بوونی سایلۆ گرنگی تایبەتی هەیە بۆ وەرگرتن و پاراستنی گەنمی جووتیاران، بە بوونی سایلۆ بڕی زیاتری گەنم وەردەگیرێت، سایلۆی هەڵەبجە توانای وەرگرتنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیە و دەتوانێت چەندین ساڵ پارێزگاری لە گەنمەكە بكات." 

سایلۆی هەڵەبجە %90 كارەكانی تەواو بووە، وەك بەڕێوەبەری بنكەی وەرگرتنی گەنمی هەڵەبجە دەڵێ  "چاوەڕێ دەكرێت تا كۆتایی ساڵی 2026 ڕادەستیان بكرێت، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژ و گرنگەكانی كابینەی 9ی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ جووتیاران و هاووڵاتیانی سنوورەكە بەگشتی." 

لەپاڵ سایلۆی هەڵەبجە، 10 مەخزەنی گەورەی هەڵگرتنی بەشەخۆراكی بایعی 6 مانگی پارێزگاكە بە شێوەیەكی كوالێتی زۆرباش بۆ پاراستنی ماددەكانی خۆراكی هاووڵاتیان دروست دەكرێت، بەڕێوەبەرایەتی تایبەت دەكرێتەوە، ئەوەش زیاتر دەبێتە هۆی ئاسایشی خۆراك." 

حاجی محەمەد جووتیار، لای خۆیەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "سایلۆی هەڵەبجە دەرەجە یەك باشە، دەستخۆشیمان هەیە لە هەركەسێك كاری باش بكات، كاتێك دەوڵەت هەبوو دەبێت سایلۆ هەبێت، هەموو دانیشتوانی وڵات سوودی لێ دەبینن، گەنم ئەگەر لە سایلۆ هەڵنەگیرێت تەندروست نابێت" 

گوتیشی "زۆرخۆشحاڵین كاتێك پڕۆژەی ستراتیژی و باش لە سنوورەكەمان دەبینین، بەتایبەتی پڕۆژەكانی سایلۆ، ڕێگاوبان، پرد و بەنداو بۆ وڵات گرنگن، داوا دەكەم خزمەت گوزارییەكان بۆ سنوورەكەمان زیاد بكرێن، وەك ناوچەكانی تری كوردستان، هەنگاوێكی گرنگتر ئەوەیە بەروبومەكانی كشتوكاڵ بتواندرێت بە نرخێكی باش و بڕی زیاتر بنێردرێتە دەرەوەی وڵات." 

سایلۆی هەڵەبجە کە یەكێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی دەڤەرەکە و دوو ساڵ لەمەوبەر بەردی بناغەکەی لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانرا، کارەکانی نزیکە لە تەواوبوون و بەم نزیکانە بڕیارە بکرێتەوە و تیایدا دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنوورەکە بکرێت.

بەردی بناخەی دروستکردنی سایلۆ لە 30ـی حوزەیرانی 2024، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دانرا، برۆژەکە بە گوژمەی 27 ملیار و 204 ملیۆن و 200 هەزار دینار لەسەر ڕووبەری 52 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە، ئێستا 90% كارەكانی تەواو بووە، كۆتایی ئەمساڵ دەخرێتە خزمەتی جووتیاران.




دوایین هەواڵەکان

لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا، پایە مێژووییەکانی دۆستایەتیی نێوان هەولێر و پاریس بەرز ڕاگیران

TUESDAY, 14 JULY 2026 22:07:10

ھەولێر-KDP.info- لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە هەولێر، جەخت لە قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرایەوە. سەفین دزەیی رایگەیاند،  فەرەنسا هەمیشە پشتیوانێکی دڵسۆزی کورد بووە و کونسوڵی گشتیی فەرەنساش ماڵاوایی لە کوردستان کرد.

 
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ستایشی دۆستایەتیی مێژوویی و پتەوی نێوان پاریس و هەولێر دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 21:07:30

ھەولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، ستایشی هاوبەشیی بەرهەمدار و مێژوویی نێوان هەولێر و پاریسی کرد. هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بە پتەو و دەوڵەمەند وەسف کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە ئیمانوێل ماكڕۆن و گەلی فرەنسا پیرۆز دەكات

TUESDAY, 14 JULY 2026 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی فرەنسا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماكڕۆن و تەواوی گەلی فرەنسا كرد.

 
​عەبدولڕەحمان سدیق بۆ KDP.info: حکوومەتی هەرێم چەندین پڕۆژەی بۆ پاککردنەوەی ژینگە جێبەجێ کردوون

TUESDAY, 14 JULY 2026 16:07:45

​هەولێر–KDP.info– ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژە و کاری گرنگی بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ژینگە و کەشوهەوای هەرێمدا.

 
سروە رەسوڵ: گەشبینین لەگەڵ بەغدا مەلەفی ئاوارەکان یەکلابکرێتەوە

TUESDAY, 14 JULY 2026 15:07:01

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "به‌هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكوومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر مه‌له‌فی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، کە نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكارییان ده‌كات و ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact