ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون ئاگاداریان کردینەوە لە بەغدا گواستنەوە لە بریکارێک بۆ بریکارێکی دیکە کاراکرا کە خزمەتگوزارییەکی دیکە لە فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا."
نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: "گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تری ھەمان شوێن دەبێ کارتی زانیاریی ھەمان شوێنی ھەبێت، و گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تری ناوچەیەکی تر پێویستە کارتی زانیاریت ئەو ناوچەیەی ھەبێت کە دەیەوێ گواستنەوەی بۆ بکات."
ناوبراو وتیشی: "دەمێکە خەڵک چاوەڕێی ئەو ھەنگاوە دەکەن و ئێستا ھاووڵاتیان دەتوانن سوودی لێ وەرگرن و گواستنەوە ئەنجامبدەن."
بڵند ئیبراھیم