Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 03:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کونسوڵی هەنگاریا سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد
| KDP.info


 هه‌ولێر-KDP. info- کونسوڵی هەنگاریا سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و باسی پەیوەندییە سیاسی و تەنگژەی ناوچەیی و جیهانی کرا. 

بەڕێز هوشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز دۆمۆنیکا کۆڤاکس، کونسوڵی گشتی هەنگاریا بە وەکالەت لە هەرێمی کوردستان کرد.

 لەو دیدارەدا گفتوگۆیەکی فراوان لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان، ئاسایشی ناوچە، هاوکاریی ئابووری و داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و هەنگاریا و تەنگژەی ناوچەکە کرا. 

هوشیار سیوەیلی بەخێرهاتنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسیی هەنگاریای کرد، کە ماوەیەک بوو بەبۆنەی گرژیەکانی ناوچەکە لێرە نەبوون. 

هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندییە مێژوویی نێوان هەنگاریا و هەرێمی کوردستانیان کردەوە و پێداگربوون لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی سیاسی و دیپلۆماسی و فراوانکردنی بۆ تەواوی بوارەکای دیکە. 

بەشێکی گرنگی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە قەیرانی سیاسی و بەردەوامبوونی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕوسیا و ئۆکرانیا. 

پەیوەست بە هەرێمی کوردستان، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێز سیوەیلی نیگەرانیی خۆی لە دروستنەبوونی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی کردەوە کە دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکگرتوو، باشترین ڕێگەی دەرچوونە لەم دۆخەی ئێستا، بۆ ئەم کارەش پارتی ئامادەیە و پێویستە هەموو لایەک ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن، ئەو متمانەیەی گەلی کوردستان پێیداون کاری لەسەر بکەن. 

دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هوشیار سیوەیلی ڕایگەیاند "هیچ بیانوویەک کە بکرێتە بەربەست لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێ نیە، جگە لە خواستی حزبی و کەسی کە هیچ خزمەتێک بە بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستان ناکات. 

ئێمە ئێستا سێ بژاردەمان لەپێشە: پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی تر، یان بەردەوامبوون لە دۆخی ئێستا. 

پێکهێنانی حکوومەت بە باشترین چارەسەر ناسێنرا، لەکاتێکدا بەردەوامبوون لە دۆخی ئێستا بە خراپترین هەڵبژاردە هەژمار کرا." 

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە گفتوگۆ و سازان لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێویستییەکی بنەڕەتییە. هەروەها ڕوونکرایەوە کە نابێت سازان بە پاشەکشێ و لەدەستدان لێک بدرێتەوە، بەڵکو دەبێت وەک میکانیزمێکی دیموکراتی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی قبوڵکراو بۆ هەموو لایەنەکان سەیر بکرێت. 

سەرەڕای قورساییەکانی ئێستا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان گەشبینیی خۆی دەربڕی، لە ئەنجامی ئەزمونی  سەرکەوتووانەی پارتی و یەكێتی بەسەر کێشەکان و یەکخستنی دوو ئیداریی لە ڕابردوودا. 

بە وتەی ئەو، ئەو ئەزموونە سەلماندوویەتی کە هەردوو حزب توانای ئەوەیان هەیە ناکۆکییە گەورەکان تێپەڕێنن و لەچوارچێوەی کابینەیەکی یەکگرتوودا بە شێوەیەکی کارا هاوکاری بکەن. 

هاوکات هەردوو لا هاوڕا بوون کە یەکڕیزیی سیاسی، نوێنەرایەتیی کورد لە دامەزراوە فیدراڵییەکان بەهێزتر دەکات و توانای هەرێم بۆ پاراستنی مافە دەستووری و ئابوورییەکانی زیاد دەکات. 

لە گفتوگۆکاندا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە بێلایەنی، پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەردەوامبوونی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی دووپات کرایەوە. 

هاوکات ڕادەستکردنی زۆرەملێی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی کوردیی ئێران ڕەت کرایەوە، لەگەڵ دانپێدانان بە گرنگیی ڕێگرتن لە هەر چالاکییەکی چەکداری لە خاکی هەرێمی کوردستان دژی وڵاتانی دراوسێ. 

هاوکاریی ئابووریش تەوەرێکی تری بابەتە سەرەکییەکان بوو. 

هەردوو لا بەردەوامبوونی بەشداریی هەنگاریا لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستانیان بە گرنگ زانی و لەبارەی هەلی فراوانکردنی بازرگانی، وەبەرهێنان و بەشداریی کۆمپانیا هەنگارییەکان لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان کرد. 

لە کۆتاییدا، بەشداربووان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبە سیاسییەکانی هەنگاریا ڕێککەوتن، لەوانە هاوکاری لەڕێگەی تۆڕە ئەوروپی و نێودەوڵەتییەکان، وەک پارتی گەلی ئەوروپا و یەکێتیی دیموکراتیی نێودەوڵەتی. 




دوایین هەواڵەکان

عەلی حسێن: کار و خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان، بنەمای نەخشەڕێگای نوێی پارتییە لە ناوچەکەدا

MONDAY, 13 JULY 2026 23:07:00

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕینی پارتی ڕایگەیاند کە پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەیەکی ستراتیژیی هەیە لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و دابینکردنی سەقامگیری، و هاوکات جەختی لە داڕشتنی پلانێکی تۆکمە کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی گەورەی پارتی لە ناوچەکەدا.

 
نەوزاد شێخ کامیل: خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرا

MONDAY, 13 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.

 
هێمن هەورامی لە لقی ٤: ڕێگرییەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕوون دەکاتەوە

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

سلێمانی-KDP.info- د. ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی، لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٤ی سلێمانی، وێڕای تاووتوێکردنی پلانی نوێی ڕێکخستنەکان، پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی دامەزراوە دەستوورییەکانی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی بۆ ھەڤاڵانی سلێمانی شیکردەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 13 JULY 2026 20:07:35

ھەولێر-KDP. info-  نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی راگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact