ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (شەم ڕۆستەم عەبدوڵڵا) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی کۆچکردوو خاتوو (شەم ڕۆستەم عەبدوڵڵا)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (شەم ڕۆستەم عەبدوڵڵا) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦