ھەولێر-KDP. info- کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکاری هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن لە ھەولێر به‌رێوه‌چوو، کە تێیدا جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی تەواو لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان و تیمە مەیدانییەکان کرایەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی هاتن و گواستنەوەی زیارەتکاران بە شێوەیەکی ڕێک و بێ گرفت بەڕێوەبچێت.
ئەمرۆ یەکشەممە 12.7.2026 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، دكتۆر هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو حه‌كیم تێلی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، مەسعود باتیلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوزای بارزانی و شاکر حوسێن ئه‌حمەد بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئیران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، به‌رێوه‌به‌ری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و دكتۆر دڵۆڤان محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو نوێنه‌ری بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان و نوێنەری نشینگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و به‌رێوه‌به‌ری نوێنەری گومرگی حاجی ئۆمەران و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی کردنی هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن به‌رێوه‌چوو، کە تێیدا ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی دەروازری حاجی ئۆمەران هەڵسەنگێندرا.
له‌سه‌رتادا پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه ماوه‌ی پێنج ساڵه لیژنه‌ی باڵا ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوازی له زیاره‌تكاران كاره‌كانی خۆیان به رێكوپێكی رایی ده‌كه‌ن و ساڵ له دوای ساڵ ئه‌زموونی زیاتر وه‌رده‌گرن و پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه ده‌چێ، كه به‌گشتی بۆته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی گۆرانكاری ئه‌رێنی له په‌یوه‌ندییه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌لای حكومه‌ته‌وه جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی پێدانه. بۆیه هیوای خواست ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی تر كاره‌كان به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه بچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە بەشداری لێژنەو نوێنەرانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدرا، جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی تەواو لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان و تیمە مەیدانییەکان کرایەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی هاتن و گواستنەوەی زیارەتکاران بە شێوەیەکی ڕێک و بێ گرفت بەڕێوەبچێت، كه چاوەڕوان ده‌كرێ ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی ئیرانی و بیانی لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران به‌ره‌و شوێنه پیرۆزه‌كان به‌رێ بكه‌ون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، به ورده‌كاریه‌وه باسی له پرۆسه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوازی كردن له زیاره‌تكاران كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ زیارەتکاران له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هەماهەنگییە پێویستەکان لە بوارەکانی گواستنەوە، تەندروستی، ئەمنی، شوێنی مانەوە، پشوودان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان كرد، تاوه‌كو هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی وەرگرتن و گواستنەوەیان بە ئاسانی و بە شێوەیەکی ڕێک بەڕێوەبچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه لە ماوەی ڕابردوودا، لیژنەکەیان چەندین کۆبوونەوە و دانیشتنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامداوە، بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیی تەواوی دەزگا خزمەتگوزارەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتوویی ئەم پرۆسەیە.
شایەنی باسە، زیارەتکاران بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ماتەمی ئیمام حوسێن لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە دێنە ناو هه‌رێمی كوردستان، پاشان بۆ بەغدا و لەوێشەوە بۆ شاری پیرۆزی نەجەف و کەربەلا ده‌گوازرێنه‌وه، بریاریشه ئه‌م پرۆسه‌یه له 15/7/2026 ده‌ست پێبكات تاوه‌كو چله‌ی به‌رده‌وام بێت .
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و تیمە مەیدانییەکانییەوە، هەموو ئاسانکارییە پێویستەکانی بۆ وەرگرتن و خزمەتکردنی زیارەتکاران دابین کردووە، لەوانە خواردن، شوێنی مانەوە، خزمەتگوزارییە تەندروستی و ئەمنییەکان و پێویستییە سەرەکییەکان، بۆ ئەوەی گەشتی زیارەتکاران بە ئارامی و ئاسایش كۆتایی پێ بێت.