Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 12 JUL 2026 20:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە گەلی قەتەر و بنەماڵەی ئال سانی دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە، 12ی 7ی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری باوک، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانیمان پێگەیشت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، "لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی برامان، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر، بنەماڵەی بەڕێزی ئال سانی و گەلی قەتەڕی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، پاداشتی خێر و چاکەی هەموو ئەو خزمەتانەی بە وڵات و گەلەکەی پێشکەشی کردووە بداتەوە و سەبر و ئارامی بە خێزان و کەسوکار و گەلی بەڕێزی قەتەڕ ببەخشێت". 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا ده‌كات

SUNDAY, 12 JULY 2026 19:07:24

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا ده‌كات و بڕیارە لە کۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.

 
مۆدێلی سۆران لە کابینەی نۆیەمدا، وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی KDP.infoـدا

SUNDAY, 12 JULY 2026 16:07:39

ئیدارەی سۆران-KDP.info- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کاروانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی خۆی، دەڤەری سۆرانی بووژاندەوە، لەم بارەیەوە، بەرپرسان، بەڕێوەبەران و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی KDP.info، بە شانازییەوە باس لە پێشکوتنە بێوێنەکانی ئیدارەی سۆران لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا دەکەن.

سه‌فین دزه‌یی بۆ KDP.info: داوامان كردووه‌ سیسته‌می به‌رگریی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت

SUNDAY, 12 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "داوامان له‌ وڵاتانی بیانی و عێراقیش كردووه‌، له‌پێناو ئه‌من و ئاسایش، سیسته‌می به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ بۆ عێراق دابین بكرێت، پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه‌، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ست به‌ ئارامی وئاسایش بكه‌ن." 

لە ھەولێر کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکاری هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن به‌ڕێوه‌چوو

SUNDAY, 12 JULY 2026 14:07:24

ھەولێر-KDP. info- کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکاری هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن لە ھەولێر به‌رێوه‌چوو، کە تێیدا جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی تەواو لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان و تیمە مەیدانییەکان کرایەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی هاتن و گواستنەوەی زیارەتکاران بە شێوەیەکی ڕێک و بێ گرفت بەڕێوەبچێت.

 
لە کابینەی نۆیەمدا بۆ ژێرخانی رێگەوبان و شارەوانی 3519 پرۆژە جێبەجێ کراون

SUNDAY, 12 JULY 2026 14:07:21

ھەولێر-KDP. info-  فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ژێرخانی رێگەوبان و شارەوانی داتاکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی راگەیاند کە چەندین پرۆژەی گرینگ و ستراتیژی جێبەجێ کراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact