Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 10 JUL 2026 20:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنیدا KDP.info دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم دەخاتە ڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تێپەڕاندنی چەندین کۆسپ و تەگەرەی ئابووری و تەندروستی، ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکانی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە، حکوومەت لە ماوەی حەوت ساڵدا توانیویەتی ستراتیژییەتی خۆی لە خزمەتگوزارییەوە بۆ بونیاتنانی ژێرخان بگۆڕێت.

کەرتی ئاو و خۆراک: ستراتیژییەتی داهاتوو

بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی خۆراک و پیشەسازی و پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاسایشی ئاو و خۆراکی خستووەتە پێشینەی کارەکانی:

• بەنداوەکان: بونیاتنانی 9 بەنداوی ستراتیژی بە گوژمەی 265.7 ملیار دینار کە توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.

• پۆندەکان: ژمارەی پۆندەکان لە 98ـەوە گەیێندرانە 185 پۆند.

• ئاسایشی خۆراک: دروستکردنی چەندین سایلۆ بە توانای 160 هەزار تۆن و گوژمەی 90 ملیار دینار. هەروەها بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8٪ بۆ 12٪.

رێگەوبان؛ تێچووی تریلیۆنی بۆ بەیەکەوەبەستنەوەی شارەکان

بۆ بەهێزترکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان، پشتیوانیکردنی کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری، ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و بەیەکەوەبەستنەوەی شارەکان، کەرتی ڕێگەوبان پشکی شێری لە پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم هەبووە:

• کۆی گشتی: جێبەجێکردنی 1,271 پڕۆژە بە درێژایی 5,940 کیلۆمەتر.

• بودجە: زیاتر لە 5.3 تریلیۆن دینار لە کەرتی ڕێگەوبان خەرجکراوە.

• تایبەتمەندی: دروستکردنی 60 پرد و ئەندەرپاس و نۆژەنکردنەوەی هەزاران کیلۆمەتر ڕێگە.

کارەبا؛ هەنگاو بەرەو 24 کاتژمێری

لە کەرتی کارەبادا، کابینەی نۆیەم توانی ئاستی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات. سەرەتا لە ڕێگەی دەستبردن بۆ پڕۆژەی کارەبای ژیر. لە قۆناخی دواتردا پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیێندرا و بە وردی کاری بۆ کرا. چەندین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا دروستکراون. بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی پاک پەرەی پێدراوە:

• بەرهەمهێنان: زیادکردنی 1,974 مێگاوات کارەبا، کە ئاستی گشتی گەیاندە 4,334 مێگاوات.

• پڕۆژەی ڕووناکی: ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە و تاوەکو ئێستا 90٪ـی کارەکانی جێبەجێکراوە و 5,469,900 هاووڵاتی سوودمەندن.

• وزەی پاک: پشتبەستن بە گازی سرووشتی بە ڕێژەی 83٪ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

چاکسازی و بەدیجیتاڵکردن: "هەژماری من" وەک دەستپێک

لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بەپێی بەش و ماددەکانی یاساکە کاری ورد بۆ پرۆسەی بانکیکردن، پارەدانی دیجیتاڵی، چاکسازییە کارگێڕییەکان و پرۆسەی خستنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دەڤەری یەک و دەڤەری دوو دەستیپێکردووە. شۆڕشی دیجیتاڵی یەکێک بوو لە نیشانە دیارەکانی ئەم کابینەیە، هەنگاوەکانی بەم شێوەیە بوون:

• هەژماری من: تۆمارکردنی زیاتر لە 950,000 فەرمانبەر و دابەشکردنی 895,000 کارتی بانکی و دانانی 638 ئامێری راکێشانی پارە (ATM).

• خزمەتگوزارییەکان: کاراکردنی زیاتر لە 29 سیستمی دیجیتاڵی وەک (ئی-ڤیزا، گرێبەستەکان و سیستمی DMS).

• گەڕانەوەی قەرز: وەرگرتنەوەی 2.1 تریلیۆن دینار قەرزی پێشینەکان.

وەبەرهێنان: 22 ملیار دۆلار لە 778 پڕۆژەدا

کەرتی وەبەرهێنان گەشەیەکی گەورەی لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا بەخۆوە بینیوە:

• کۆی گشتی: 778 پڕۆژە بە گوژمەی 22.7 ملیار دۆلار.

سێکتەرەکان:

• گەشتیاری: 7.6 ملیار دۆلار

• نیشتەجێبوون: 6.8 ملیار دۆلار

• پیشەسازی: 4.6 ملیار دۆلار

کەرتی تەندروستی و پەروەردە

• پەروەردە: دروستکردنی 273 قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی 3,000 قوتابخانەی دیکە.

• تەندروستی: دروستکردنی 79 نەخۆشخانە و سەنتەری پسپۆڕی، لەگەڵ ڕێکخستنەوەی بازاڕی دەرمان.

ژینگە و سەوزایی

•پشتێنەی سەوزایی هەولێر: چاندنی 7.7 ملیۆن نەمام و دروستکردنی 10 پۆندی ئاو بۆ کەمکردنەوەی کاربۆن.

•پاککردنەوەی مین: پاککردنەوەی 14 ملیۆن مەتر دووجا لە خاکی کوردستان لە مین.

رەخساندنی هەلی کار و دامەزراندن و پشتیوانیی حکوومەت:

لەپاڵ پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی سەرەکی و ستراتیژی، کابینەی نۆیەم توانیویەتی هەلی کار بۆ دەیان هەزار هاووڵاتی دابین بکات و بژێوییان فەراهەم بکات. لەم ماوەیەدا بەرچاوترین هەلی کار، دامەزراندن و پشتیوانییەکانی بەم شێوەیە بوون:

• گرێبەست بۆ 42,037 مامۆستای وانەبێژی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

• 8,778 فەرمانبەری گرێبەست.

• دامەزراندنی 2,787 خوێندکاری سێ یەکەمەکانی زانکۆ (2015-2017).

• دامەزراندنی 4,673 پزیشک.

• دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ 5,093 مامۆستای گرێبەست.

• مووچە بۆ 19,918 خاوەن پێداویستیی تایبەت.

• پلە بەرزکردنەوەی 10,212 ئەفسەر.

ئاوارە و پەنابەر

فەراهەمکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ 853,458 ئاوارە و پەنابەر کە لە 27 کەمپ لە هەرێمی کوردستان دەژین بە تێچووی 860 ملیۆن دۆلار ساڵانە.




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: لە کابینەی نۆیەمدا زاخۆ پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە

FRIDAY, 10 JULY 2026 19:07:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، زاخۆ لە ھەموو ڕوویەکەوە پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، و پلان و کارەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەم شارە ببێتە نموونەیەکی باڵا لە گەشەپێدان و پێشکەوتندا.

 

لە ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەم، ئومێد خۆشناو نەخشەی نوێی ھەولێر بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 10 JULY 2026 17:07:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەروبەندی ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ماڵپەڕی KDP.info ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر گەشەسەندنی پایتەخت بڵاو دەکاتەوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر وردەکاریی کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتەکانی ڕێگەوبان، ئاو، ژینگە و کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەستنەوەی شادەمارەکانی گواستنەوە و داڕشتنی ماستەرپلانی داھاتوو، خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی پایتەخت بوون لەم کابینەیەدا.

هەژماری من، ڕێکخستنی پێشمەرگە و گەڕاندنەوەی تریلیۆنەها دینار، نەخشەڕێگەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم

FRIDAY, 10 JULY 2026 10:07:35

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرینگی لە بوارەکانی چاکسازی، دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پشتگیری لە ئابووری و وەبەرهێنان  و هه‌روه‌ها له‌ بوارى چاكسازیی كارگێڕی، ناوە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP. info: سێکتەری وەبەرهێنان لەم کابینەیەدا وەرچەرخانێکی گەورەی بەخۆوە دیوە

THURSDAY, 09 JULY 2026 19:07:24

ھەولێر-KDP. info- د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە (KDP.info)، تیشکی خستە سەر گەشەسەندنی بێوێنەی سێکتەری وەبەرهێنان لە سایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 

قایمقامی به‌حركه‌: ئامانجی حكوومه‌ت خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانه‌

THURSDAY, 09 JULY 2026 16:07:34

هه‌ولێر-KDP.info- قایمقامی قه‌زای به‌حركه‌ ده‌ڵێ "به‌قه‌زاكردنی به‌حركه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ و ده‌بێته‌ هۆی بوژانه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه، ئامانجی حكوومه‌تیش خزمه‌تکردنی هاووڵاتییانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact