Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 9 JUL 2026 20:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محەممەد شوکری بۆ KDP. info: سێکتەری وەبەرهێنان لەم کابینەیەدا وەرچەرخانێکی گەورەی بەخۆوە دیوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info- د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە (KDP.info)، تیشکی خستە سەر گەشەسەندنی بێوێنەی سێکتەری وەبەرهێنان لە سایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند "سێکتەری وەبەرهێنان لەم کابینەیەدا وەرچەرخانێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦، ژمارەی ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە گەیشتووەتە ٨٥٦ پڕۆژە." 

د.محەممەد شوکری گوتی "ئەم پڕۆژانە بە سەرمایەی زیاتر لە ٢٥ ملیار و ٢٩٨ ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری ٧٣,٤٧٤ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێن، ئەمەش زۆرترین ژمارەی پڕۆژەیە لە مێژووی تەمەنی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان کە مۆڵەتی پێ درابێت."

زیاتر گوتی "یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی حکوومەت دابەشبوونی دادپەروەرانەی پڕۆژەکانە بەسەر سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا. 

بۆ نموونە لە پارێزگای هەولێر ٣٦٥ پڕۆژە، لە سلێمانی ١٧٠، دهۆک ١٦٦، هەڵەبجە ١٢، گەرمیان ٦٤، ڕاپەرین ٣٤، زاخۆ ٣١ و سۆران ١٤ پڕۆژە، مۆڵەتیان وەرگرتووە، بە کۆی گشتی ٧٣,٦٥٠ هەلی کاریان دابین کردووە." سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەشڵێت "سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و گرفت و قەیرانە داراییەکان، بە پاڵپشتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا سیاسەت و بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فرەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدان بە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری پەرەی پێ بدرێت."  

د.محەممەد شوکری لە بارەی کەرتی پیشەسازی و گەشتیاری و کشتوکاڵی گوتی "بونیادنانی ژێرخانی ئابووری لەڕێگەی دروستکردنی بەنداوەکانی گۆمەسپان و خنس و بەستۆرە و پەرەپێدانی پڕۆژەی ٢٤ کاتژمێری کارەبا و ڕێگاوبانەکان، ڕۆڵێکی گەورەی لە گەشەی وەبەرهێناندا هەبووە. 

هەر بۆیە لە سێکتەری کشتوکاڵ ٣٠ پڕۆژە، لە گەشتیاری ١١٨ پڕۆژە و لە پیشەسازی ٢٠٥ پڕۆژەمان هەبووە." 

 

کرمانج فەتاح




دوایین هەواڵەکان

قایمقامی به‌حركه‌: ئامانجی حكوومه‌ت خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانه‌

THURSDAY, 09 JULY 2026 16:07:34

هه‌ولێر-KDP.info- قایمقامی قه‌زای به‌حركه‌ ده‌ڵێ "به‌قه‌زاكردنی به‌حركه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ و ده‌بێته‌ هۆی بوژانه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه، ئامانجی حكوومه‌تیش خزمه‌تکردنی هاووڵاتییانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر."

 
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

THURSDAY, 09 JULY 2026 15:07:52

ھەولێر-KDP.info- دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی پێشکەشکردنی بەرزترین میدالیای دەوڵەتی ئیتاڵیا بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.

 
دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

THURSDAY, 09 JULY 2026 14:07:24

ھەولێر-KDP.info- دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی بەخشینی بەرزترین میدالیای ڕێزلێنانی سڤیلی کۆماری ئیتاڵیا بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

 
د.ئاگرین عه‌بدوڵا بۆ KDP.info: داتای پرۆژەکان دەخاتەڕوو کە لە سلێمانی و ھەڵەبجە ئەنجام دراون

THURSDAY, 09 JULY 2026 14:07:35

سلێمانی-KDP.info- د.ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ ئامار و داتا باسی پلانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوونی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌كات و دەڵێ "تەنیا بۆ پارێزگای سلێمانی 446 پرۆژه‌ و 822 كیلۆمه‌تر قیرتاو و خزمه‌تگوزاری ڕێگاوبان و بڕی 218 ملیار دینار، بودجه‌ی په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ته‌رخان كراوه‌."

کارەبای بەردەوام بۆ 90%ی هاوبەشان دابینكراوە و 6,000 موەلیدە کوژێنراونەتەوە

THURSDAY, 09 JULY 2026 14:07:31

ھەولێر-KDP. info-  لەپێناو ڕێکخستنەوەی تۆڕی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، توانراوە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی كارەبا بەرفراوان بکرێن، کە دەرئەنجامەکەی کوژاندنەوەی 6,000 موەلیدە و زیادبوونی بەرچاوی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بووە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact