دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک گوتی، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەزار و٤٦٠ پڕۆژە لە ھەموو سێکتەرەکان لە پارێزگای دھۆک جێبەجێکراون و٢٤٠ پڕۆژەش لە بواری جێبەجێکردن دان.
ماجد سەید ساڵح جێگری پارێزگاری دھۆک، بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە ساڵیادی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم سەرباری ھەمووئاستەنگەکان ڕووبەڕووی حکوومەتی ھەرێم بوونە، بەتایبەت دارایی حکوومەتی ھەرێم لە کاروانی ئاوەدانی و خزمەگوزاری بۆھاووڵاتیان بەردەوام بووە، کە لەم کابینەیە نزیکەی ھەزار و٧٠٠ پڕۆژە ڕەزامەندی لەسەردراوەو زۆرینەیان تەواوبوونەو کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتیان و بەشێکی لەژێر جێبەجێکردن دان، کە ژمارەیەکیان ستراتیژین وەکو ڕێگاوبان و پڕۆژەی ڕووناکی و پڕۆژەی ئاو و پڕۆژەی دیکە.
جێگری پارێزگاری دھۆک گوتیشی، پڕۆژەکان لەکەرتی جیاجیابوون، لەوانە ڕێگاوبان ٢٧٠ پڕۆژە، شارەوانی ٥٩٢ پڕۆژە، کەرتی کارەبا ٢٣٢ پڕۆژە، کەرتی ئاو ٢٦٩ پڕۆژە، کەرتی تەندروستی ٣٧ پڕۆژە، کەرتی پەروەردە ١٦٠ پڕۆژە، کەرتی کشتوکاڵ و بەنداو ٤٥ پڕۆژە، کەرتی دیکەی جیاجیا ٩٥ پڕۆژە بووە، کە ھەزار و٤٦٠ پڕۆژە کۆتاییان پێھاتووەو٢٤٠ پڕۆژە لەبواری جێبەجێکردن دان و بەردەوامیش پڕۆژەی نوێ ئەنجامدەدرێن.
جێگری پارێزگاری دھۆک ڕوونیشیکردەوە، لەم چەند ساڵانە نزیکەی ٣ ھەزارکم ڕێگاو جادەو کۆڵان قیرتاوکراون لەناو شارو گوندەکان و نێوان قەزاو ناحیەو گوندەکان، کە حکوومەتی ھەرێم گرنگی زۆری بە ڕێگاوبان دەدات و بە سێکتەری دیکەش بەھەمان شێوە.
سەید ساڵح ڕاشیگەیاند، جگە لەو پڕۆژانەی حکوومەت ئەنجامیدەدات بەپاڵپشتی حکوومەتی ھەرێم لەکەرتی تایبەت مۆڵەت بە٧٠ پڕۆژە دراوە کە ٩٥٪یان کۆتاییان پێھاتووە و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتیان.
بڵند ئیبراھیم