سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، وەفدێکی باڵای لقی سلێمانیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد لە شاری سلێمانی.
وەفدی میوان کە پێکھاتبوو لە بەڕێزان بەختیار مستەفا، بەرپرسی لقی سلێمانی، شەیدا مەعروف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، و ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی لقی حزبی زەحمەتکێشان، لە لایەن ئاری ھەرسین، بەرپرسی لقی چوار و بەشێک لە ھەڤاڵانی دەستەی کارگێڕیی لقەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا، ھەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ھەماھەنگی و بەردەوامیی سەردان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حزب کردەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دەڤەرەکە و پاراستنی تەبایی نێوان لایەنەکان.

