هه‌ولێر -KDP. info- وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌دروستكردنی نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ر و دابینكردنی ئامێری پێشكه‌وتوو و ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری وای كردووه له عێراق نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر بێنه هه‌رێمی كوردستان، له ناوخۆی هه‌رێمیش بۆ چاره‌سه‌ر پێویستیان به‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌مینێت."
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، سەنتەر و نەخۆشخانەی تایبەت دروستکراون، لەوانە سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك له پارێزگای هه‌ڵبجه، سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین، دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك له زاخۆ، نوێكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری چاندنی مۆخ له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی و دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مالی حاجی عه‌لی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له سلێمانی."
دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتیش "ئه‌و نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌رانه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دروست دەکرێن، نه‌خۆشخانه‌ی 150قه‌ره‌وێله‌یی له هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، سه‌نته‌ری تاوه‌ده‌ری هێلی لیناك له پارێزگای دهۆك، دروستكردنی سه‌نته‌ری پشكنینی پێشوه‌خته له پارێزگای هه‌ولێر و فراوانكردنی سه‌نته‌ری ژیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری به‌تیشك له پارێزگای سلێمانی."
سه‌باره‌ت به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شی تووشبووانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ده‌كرێت، به‌رزنجی گوتی "دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی و پشكنینه تیشكیه‌كان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشان به تیشكی ناوه‌كی."
گوتیشی "بوونی زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كان به‌تایبه‌تیش له كه‌رتی گشتی و زۆری پسپۆرانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان وایکردووه تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ چاره‌سه‌ر له عێراق ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هاوکات زۆرینه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌دران ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی پسپۆری جیاجیا له بواره‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و هێنان و دابینكردنی چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی حكوومی و كه‌رتی تایبه‌تیش لە هەرێمی کوردستان، زۆرینه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن، پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌دران، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌رتی تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان زۆر پێشكه‌وتووه و ئامێری زۆر پێشكه‌وتووشیان هێناون و دابینیان كردوون."
بڵند ئیبراهیم