Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 8 JUL 2026 20:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی و یەکێتیی پەرلەمانتاران: کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستییەکی حەتمیی نیشتمانییە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- شاندێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان وەک دەزگایەکی شەرعی و پارێزەری ئیرادەی گەل بە پێویستییەکی نیشتمانیی قۆناغەکە ناوبرد، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی خۆی بە شێوەیەکی کاریگەر ڕاپەڕێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ـی تەممووزی ٢٠٢٦، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی، بە یاوەری دکتۆر چنار سەعد عەبدوڵڵا و چیا محەممەد هەرکی، یاریدەدەرانی مەکتەب، سەردانی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازییان لێکرا.

لەم دیدارەدا، هەردوولا بە وردی تاوتوێی دوایین پەرەسەندنی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانیان کرد. بەشداربووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە لەم قۆناغە هەستیارەدا، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان زەرورەتێکی مێژوویی و یاساییە، تا سەرجەم دامەزراوە نیشتمانییەکان بتوانن بە تەواوی ئەرکەکانی خۆیان هەڵبستن و متمانەی دەنگدەران بپارێزرێت.

هاوکات، شاندی میوان و دەستەی کارگێڕیی یەکێتیی پەرلەمانتاران جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامیی هەماهەنگییەکان کردەوە، بە ئامانجی پشتیوانیکردنی دامەزراوە شەرعییەکان و خزمەتکردنی زیاتری پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا.




دوایین هەواڵەکان

ئیتاڵیا بەرزترین پلەی ڕێزلێنانی فەرمیی خۆی بەخشییە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 08 JULY 2026 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- دەوڵەتی ئیتاڵیا بەرزترین پلەی رێزلێنانی خۆی بەخشییە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دوای وەرگرتنی مەدالیاکە گوتی، "خۆشحاڵم و شانازی دەکەم بە وەرگرتنی ئەم مەدالیایە".

 
له‌ قۆناغی كابینه‌ی نۆیه‌م نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ بۆ چاره‌سه‌ر پێویستیان به‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌ما

WEDNESDAY, 08 JULY 2026 16:07:32

هه‌ولێر -KDP. info- وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ر و دابینكردنی ئامێری پێشكه‌وتوو و ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری وای كردووه‌ له‌ عێراق نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان..

هێمن هەورامی: خۆدزینەوە لە کاراکردنی پەرلەمان بە بارمتەگرتنی دەنگی دەنگدەرانە

WEDNESDAY, 08 JULY 2026 15:07:12

هەولێر-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی دەڵێت، هیچ بیانوویەکی سیاسی، یاسایی و نیشتمانی نەماوە بۆ کارانەبوونی پەرلەمان، دەشڵێت، هەمووان لەبەردەم بەرپرسیارێتی و تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندان.

 
پەیوەندییەکانی پارتی پیرۆزبایی لە سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال دەکات بەبۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی

WEDNESDAY, 08 JULY 2026 13:07:58

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، پارتە ئەندامەکان و چالاکوانانی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە دەکات و جەخت لەسەر بەهێزکردنی بەها هاوبەشەکانی وەک دیموکراسی، دادپەروەری و مافی مرۆڤ دەکاتەوە.

 
قایمقامی نوێی بەحرکە و بەڕێوەبەری ناحیەی کۆڕێ دەستبەکاربوون

WEDNESDAY, 08 JULY 2026 13:07:42

هەولێر-KDP.info-  ئەمرۆ چوارشەممە 2026.7.8، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت، لە دیوانی وەزارەت، ڕێورەسمی فەرمانى کارگێرى و دەست بەکاربوونى هەریەك لە شاخەوان سدیقە سۆر، وەک قایمقامی قەزای بەحرکە و ئیبراهیم مەلازادە، وەک بەرێوەبەری ناحیەی کۆرێ بەرێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact