هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگەیاند "گه‌شته‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌رده‌وامن، ئێستا ڕۆژانه 60 گه‌شتمان له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌یه، هەوڵدەدەین گه‌شته‌كانمان زیاتریش بێت."
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌رده‌وامه، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام گه‌شته‌كان زیاد بكرێن، چونكه ئامانجمانه گه‌شتمان له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی وڵاتان هه‌بێت و گه‌شته‌كانمان فراوانتر بن."
ئه‌حمه‌د هۆشیار گوتیشی "ئێستا وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بە هاتن و ڕۆیشتن 60 گه‌شتمان له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی باشه، ئامانجمانه گه‌شته‌كان زیاتریش بکەین."
بڵند ئیبراهیم