Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 JUL 2026 21:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە کابینەی نۆیەم ١٤٤٢ پڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون
| KDP.info


سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تایبەت بە KDP.info ڕایگەیاند "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کابینەی نۆیەم، بە گوژمەی زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دینار، ١٤٤٢ پڕۆژەی خزمەتگوزاری و بنەڕەتی لە بوارە جیاوازەکان لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ کردووە."

هەڵگورد شێخ نەجیب، لە لێدوانێکدا بۆ KDP.info گوتی "ئەم پڕۆژانە بوارەکانی ڕێگاوبان، بیناسازی، ئاو، کارەبا و چەندین کەرتی دیکەیان گرتووەتەوە و بوونەتە هۆی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیانی دەڤەری سۆران. لەو پڕۆژانە ٥٨٦ پڕۆژەیان تایبەت بە کەرتی ڕێگاوبانن، کە ٤٣٤یان تەواوکراون و ١٥٢ پڕۆژەشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان. لە هەمان ماوەدا، ٢٠ کیلۆمەتر و ٥٠٠ مەتر شەقام و ڕێگا لە قەزا و ناحیەکانی ئیدارەی سۆران دروستکراوە."
هەڵگورد شێخ نەجیب ئاماژەی بەوەش کرد "٢٢٤ پڕۆژە لە کەرتی بیناسازی، ٢٤٠ پڕۆژە لە بواری ئاو و ٢٣٣ پڕۆژە لە کەرتی کارەبا جێبەجێکراون، جگە لە سەدان پڕۆژەی دیکە لە بوارە جۆراوجۆرەکان، کۆی گشتیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەی سۆران لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا گەیشتووەتە ١٤٤٢ پڕۆژە. گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکانیش، پڕۆژەی جووتسایدی سپیلک-خەلیفان، ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران، شەقامی جووتسایدی ٤٠ مەتری و دووسایدی ٢٥ مەتری پیشەسازی کۆنن."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئیدارەی سۆران لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، فراوانبوونی قەزا و ناحیەکانی ناوچەکەش بە ئاشکرا هەستی پێ دەکرێت".

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

"بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار"

SUNDAY, 05 JULY 2026 19:07:04

ھەولێر-KDP. info-  هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناونیشانی "بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار"..

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەركردنی ئاوی قورسی هەولێر، دەست بەجێبەجێكردنی كرا

SUNDAY, 05 JULY 2026 19:07:56

ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەنگاوە ستراتیجییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پاكیی ژینگەیی و پاراستنی تەندروستیی گشتی، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەركردنی ئاوی قورسی هەولێر كە لەلایەن كۆمپانیای ئاوزانەوە جێبەجێ دەكرێت، دەستكرا بە جێبەجێكردنی.

ئەحمەد ھۆشیار بۆ KDP. info: رۆژانە 60 گەشت لە فڕۆکەخانەی ھەولێر ئەنجام دەدرێت

SUNDAY, 05 JULY 2026 16:07:54

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگەیاند "گه‌شته‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌رده‌وامن، ئێستا ڕۆژانه‌ 60 گه‌شتمان له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌یه‌، هەوڵدەدەین گه‌شته‌كانمان زیاتریش بێت."

 

بەڕێوەبەری سووتەمەنی زانیاری نوێ لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

SUNDAY, 05 JULY 2026 11:07:14

هه‌ولێر-KDP.info- دوای بڕیاری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەپێدان بە هاوردەکردنی سوتەمەنی، نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێمدا دەستی بە دابەزین کردووە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخەکەی زیاتریش دابەزێت.

 
ناوەندی ئەوروپای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان خولێکی تواناسازی بۆ ئەندامانی کۆتایی پێهێنا

SUNDAY, 05 JULY 2026 10:07:36

ئەوروپا-KDP.info- بە سەرپەرشتی و ئامادەکاریی بەرپرسی ناوەندی ئەوروپای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی تایبەتی و پێشکەوتووی تواناسازی بۆ ئەندامانی ناوەند و بەرپرسی گرووپەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی (Zoom) بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact