Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 3 JUL 2026 21:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرگری شارستانی بۆ KDP.info: ئەمساڵ ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ئامارێکی نیگەرانکەرە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرگری شارستانی ھەرێمی کوردستان ھۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە ھاووڵاتیان لەسەر بەرزبوونەوەی مەترسیداری ڕێژەی خنکان و ڕایدەگەیەنێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ئەمەش ئامارێکی نیگەرانکەرە بەراورد بە کۆی گشتی ساڵی ڕابردوو کە ٦٨ کەس بووە.

موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ھەمووئەو شوێنانەی بازرگانی و پیشەیین ساڵانە مۆڵەتەکانیان نوێ دەکەنەوە و مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ دەکەن، ھەر شوێنێک ڕێنمایەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێ نەکات مۆڵەتەکەی نوێ ناکرێتەوە، بەڵام ھەندێ شوێن ھەن پێویستیان بە مۆڵەتی بەرگری شارستانی نیە بۆ نموونە ئەو باڵەخانانەی چەند ساڵێکە دروستکراون و بەھەر ھۆکارێک بێت مەرجەکانی بەرگری شارستانیان تێدا جێبەجێ نەکراوە، ئەوانە بوونەتە واقیع، لەگەل ئەوەشدا لەگەڵ شارەوانی ڕێنمایی دەدرێتە ئەو شوێنانە بۆ ئەوەی پارێزراوبن، چونکە بینایەکی زۆر کۆن ناتوانین مەرجەکانی نوێ بەسەردا جێبەجێ بکەین.

وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەرێم دەشڵێت، ئێمە لە سەرەتای وەرزی گەرماداین، بەڵام تا ئێستا ٣٦ کەس بەھۆی مەلەوانیەوە خنکاون، ئەمەیش ئامارێکی مەترسیدارە، چونکە ھێشتا وەرزی مەلەوانی لەسەرەتادایە و ئەو ژمارەیە خنکاون، ساڵی رابردوو ٦٨ کەس خنکابوون، ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە بێت ئامارەکانی خنکان مەترسیدار دەبن و بەرز دەبنەوە.

ناوبراو باس لەوەش دەکات، حالەتەکانی خنکان ئەمساڵ لە مانگی نیسانەوە دەستی پێکردووە، بەتایبەتی مانگی ڕابردوو ھیچ ڕۆژێکی پشوو نەبووە چەند کەسێک نەخنکێن، ڕووداوەکان زۆر زۆرن و مەترسی ھەیە بۆسەر گیانی ھاووڵاتیان.

موقەدەم سەرکەوت کاڕەش ھۆشداری بە ھاووڵاتیاندا خۆیان بپارێزن لەو ناوچانەی مەلەوانی تێدا قەدەغەیە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یەکێک لە ھۆکارەکانی خنکانی ئەمساڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوە، لەبەر ئەوەی جگە لە زیادبوونی ڕێژەی ئاوی ئەمساڵ وڵاتانی دەوروبەریش ئاوی بەنداوەکانیان بەرداوەتەوە، ئەوەش مەترسی زیاتری پەیداکردووە، دوو لەو کەسانەی ئەمساڵ خنکاون خۆیان مەلەزانی زۆر باشبوون کەچی نەیانتوانی خۆیان ڕزگاربکەن، ئێمە بەردەوام ڕێنمایی بڵاو دەکەینەوە و ئەو ناوچانەی مەترسیدارن بە سێ زمان ڕێنمایەکانی لەسەر نووسراوە، بەڵام بەداخەوە خەڵکێک ھەیە سەرکێشی دەکات و لە شوێنی قەدەغە مەلە دەکات.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن له‌ ڕابەری پێشووى ئێراندا دەکات

FRIDAY, 03 JULY 2026 17:07:00

ئێران-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن لە ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی خامەنەیی، ڕابەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و لە دەفتەری سەرەخۆشیدا هاوسۆزیی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی ناوبراو دووپاتکردەوە.

به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه‌ له‌ فەڕه‌نسا پتر لە دوو هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

FRIDAY, 03 JULY 2026 12:07:24

فەڕەنسا-KDP.info- وەزیری تەندروستیی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی شەپۆلی گەرمای بەتینی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ دوو هەزار و ٢٥ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات دەزگای نیشتمانیی تەندروستیی گشتی لە فەڕەنسا هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانیان زیاتر ببێت.

 
سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئێران کۆبووەوە

FRIDAY, 03 JULY 2026 12:07:35

تاران-KDP.info- هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 03 JULY 2026 10:07:48

تاران-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ تاران، له‌لایه‌ن بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌، پێشوازیی لێكرا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRIDAY, 03 JULY 2026 09:07:29

تاران-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ بەڕێز عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact