ئێران-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن لە ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی خامەنەیی، ڕابەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و لە دەفتەری سەرەخۆشیدا هاوسۆزیی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی ناوبراو دووپاتکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٧/٣، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیھان، لە تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن لە ڕابەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.

بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد. تیایدا وێرای دووپاتکردنەوەی سەرەخۆشی و ھاوسۆزیی خۆی و ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی ڕابەری باڵای پێشوو ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی خامەنەیی، تیشکی خستە سەر کاریگەری و ئەو میراتەی دوای خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جیھانی ئیسلامیدا جێی ھێشتووە.
