تاران-KDP.info- هه‌ر له چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیى ئێران‌دا و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هەروەها پشتگیریى خۆیان بۆ پەیوەندیی له‌مێژینه و دۆستانه‌ى نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامى و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ى کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێككه‌وتن، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى هه‌میشه‌یى بۆ ناوچه‌كه، خواست.

